«لیۆنیۆر فلیپ» ی شازادەی وڵاتی ئیسپانیا لە خۆئامادەکردندایە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرکردەی باڵای هێزەکانی بەرگری وڵاتەکەی، بۆیە لەئێستاوە دەبێ بچێتە ریزی سوپاوە و بۆماوەی سێ ساڵ لەکۆلێژی سەربازی بخوێنێت و چڕترین راهێنان و مەشقی پێ دەکرێت، ئەمەش یەکەمینجارە ئەو پۆستە بە کچێک دەدرێت، بۆیە لەم رۆژانە تەمەنی بووە 18 ساڵ و لەگەڵ دایک و باوک و سۆفیای خوشکی ناوی خۆی لە ئەکادیمیای سەربازی تۆمارکرد، وا بڕیارە ئەمساڵ دەست پێبکات.
بنەماڵەی پاشایەتی دەستڕۆیشتوی ئیسپانیا لەدوای ئەوەی لە دەیەکانی رابردوودا هەندێ کاری گەندەڵی نەشیاویان لێ ئاشکرابوو، هەر بۆیە لە ساڵی 2014 دا «شا خوان کارلۆس» دەستبەرداری پادشایەتی بوو رادەستی کورەکەی کرد، ئێستا ئەو بنەماڵەیە دەیانەوێت رووی خۆیان لەبەردەم خەڵکی ولاتەکەیاندا سپی بکەنەوە و کارێک بکەن لەخزمەتی گشتیدا بێت، بۆیە بڕیاریانداوە شازادە بخەنەژێر خزمەتی سەربازییەوە.
سەرچاوە: رۆژنامەی Bild