رۆبێرتۆ مانچینی، راهێنەری پێشووی یانەی مانچێستەر سیتی و هەڵبژاردەی ئیتالیا، گرێبەستێکی لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی سعودیەدا ئیمزاکردووە.
بەپێی گرێبەستەکە مانچینی تاوەکو سێ ساڵی دیکە دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی سعودیە و مووچەی ساڵانەی 20 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
مانچینی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیتالیا راگەیاندووە و دەڵێت، دوای چەندین ساڵ لە کارکردنم و ئێستا کاتی جیابوونەوەیە.
سەرچاوە: KOOORA