شه‌هید ره‌زا بیكه‌یسی یه‌كێكه له‌و پێشمه‌رگه‌قاره‌مانانه‌ی یه‌كێتی كه به‌هه‌مان گوڕوتینی سه‌رده‌می خه‌باتی شاخ، له دوای راپه‌ڕینیش تێكۆشاوه، تێكۆشانی شه‌هید ره‌زا له دوای ساڵی 1991 و ئازادكردنی كوردستان، بۆ به‌رگری و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و ئارامی و بۆ چه‌سپاندنی یاسا بوو، كه تا شه‌هیدبوونی له سه‌ر ڕێبازی یه‌كێتی به‌رده‌وام بووه كه ئه‌ویش پارێزگاریكردن بووه له ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان دژ به هه‌رده‌ستێكی ناحه‌ز به كوردستان.
ژیاننامه‌كه‌ی
شه‌هیدی نه‌مر ڕه‌زا حه‌مه ئه‌مین ئیسماعیل ، له ساڵی 1960 له شارۆچكه‌ی پێنجوێن له بنه‌ماله‌یه‌كی كوردپه‌روه له‌دایك بووه، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان بووه، له ساڵی 1977ه‌وه چه‌كی پارێزگاریكردن و له‌خه‌ڵك و خاكی كوردستانی كرده شان و بڕیاری دا تا شه‌هیدنه‌بێت واز له‌و ڕێبازه پیرۆزه نه‌هێنێت، سه‌ره‌تا له كه‌رتی چواری هه‌رێمی 3وه ده‌ستیكرد به خه‌بات، پێشمه‌رگه‌یه‌كی خۆشه‌ویست و قاره‌مانی ناو هه‌ڤاڵه‌كانی بوو به‌شداری زۆرینه‌ی چالاكیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ده‌كرد دژبه داگیركه‌رو نۆكه‌رو خۆفرۆشان ئه‌وداستانانه‌ی كه له‌سه‌ره‌تاوه به‌شداری تیداكرد شه‌ڕی داستانی( پێنجوێن و ده‌وروبه‌ری ناڵپارێزو ڕه‌زله‌و ناربه‌رو) تا شه‌ڕه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، له‌وێوه بۆ كفری و سه‌رقه‌ڵاو سه‌ركردایه‌تی و هه‌روه‌ها له‌داستانی قه‌یوان-ماوه‌ت ده‌وری گرنگ و قاره‌مانانه‌ی هه‌بوو، له‌و شه‌ڕه‌دا و باقی نه‌به‌ردی و داستانه‌كانی یه‌كێتی رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه.
شه‌هید له خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی دا توانیویه‌تی ئازایانه‌و خۆنه‌ویستانه به‌شداری چالاكییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌بكات له‌ڕاپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌ڕابه‌رایه‌تی ی.ن.ك ده‌وری كاریگه‌ری هه‌بوو له ئازادكردنی خاكی كوردستان و له ڕاپه‌ڕینی دووه‌می شاری سلێمانی دژبه حكومه‌تی به‌عس ده‌وری گرنگی پێ‌درابوو بۆ پاككردنه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌ی ڕژێمی به‌عس كه‌له نێوان سلێمانی و عه‌ربه‌ت هه‌بوون و ئه‌ویش توانی سه‌ركه‌وتن تۆماربكات هاوشانی پێشمه‌رگه‌و هه‌ڤاڵه‌كانی.
له دوای ئازادكردنی خاكی كوردستان شه‌هید ڕه‌زا ئه‌ركێكی كه‌ی پێ‌سپێردرا له پارێزگاری كردن له‌خاكی كوردستان ئه‌ویش كه كرایه (فه‌رمانده‌ی هیزی چواری پێنجوێن) له‌ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو تا گۆڕانكاریكردن له شێوازێكی تری خه‌زمه‌تكردن به خه‌ڵك و خاكی كوردستان و پاراستنی ئه‌ویش دامه‌زراندنی بوو له (به‌ڕیوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی) كه دیاره شه‌هید ڕه‌زا به هه‌مان گڕوتینی پێشمه‌رگایه‌تی خه‌باتی شاخ و شاری گرێدا، یه‌كێك بوو له كه‌سه دڵسۆز و چالاك و خۆنه‌ویسته‌كانی ئاسایشی سلێمانی كه له‌و ئه‌ركه‌شیدا به‌هه‌مان خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی كاری ده‌كرد.
مه‌خابن، له ئه‌ركی چه‌سپاندنی ئاسایش و ئارامیدا له رۆژی 29/8/1995 شه‌هید كرا.
ئالان محه‌مه‌د جه‌زا