کێشەی نیشتەجێکردنی کۆچەران لە بەریتانیا دەگەیەنرێتە دادگا

06:30 - 2023-08-28
جیهان
349 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای نیگەرانییەکانی دامەزراوەی فریاگوزاری خێرا لە بەریتانیا، حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیاریدا جارێکی تر کۆچەران بگوازێتەوە بۆ سەر کەشتی بی بای ستکهۆڵم.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر کۆچەران گوازرانەوە بۆ سەر کەشتییەکە، بەڵام بە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی تایبەت لە کۆئەندامی هەناسەدانی کۆچەراندا، دوای چوار رۆژ کۆچەرەکان بۆ جێگەیەکی تر گوازرانەوە.
پاشان دامەزراوەی فریاگوزاری خێرا راسپێردرا بۆ ئەوەی لەو کێشەیە بکۆڵێتەوە کە بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەناو کۆچەراندا.
هەرچەندە فریاگوزراری خێرا و ئاگرکوژێنەوەی بەریتانیا کەشتییەکەیان بۆ کۆچەران بە گونجاو نەزانی، بەڵام حکومەتی بەریتانیا بڕیاریدا کۆچەرەکان بگوازێتەوە.
هەروەها دامەزراوەی فریاگوزاری خێرا و ئاگرکوژێنەوەی بەریتانیا رایگەیاند لەسەر ئەو پرسە، سکاڵا لەسەر حکومەتی لەندەن تۆمار دەکات.

سەرچاوە: BBC

بابەتە پەیوەندیدارەکان