یه‌كێك له گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌كانی كه فێری مرۆڤ كراوه ئه‌وه‌یه، كه هه‌رگیز هه‌ڵه نه‌كات و ئه‌مه‌ش شتێكی مه‌حاڵه. هه‌ر ئه‌وه‌شه وا ده‌كات كه مرۆڤ ترسنۆك بێـت و ترس وا ده‌كات كه مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌بادا هه‌ڵه بكات ده‌ست بۆ هیچ كارێك نابات، هیچ هه‌نگاوێك نانێت و وه‌ك به‌رد له‌هه‌موو جموجۆڵێك ده‌وه‌ستێ و هیچ كارێك ناكات.
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه بكه‌ن، هه‌تا ده‌توانن هه‌ڵه بكه‌ن،به‌ڵام شتێكتان له‌بیر بێ كه هیچ كات هه‌ڵه‌یه‌ك دووباره مه‌كه‌نه‌وه. ئه‌وه مافی خۆتانه و كه‌س بۆی نییه لێتان زه‌وت بكات، له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو شتێك‌دا بوه‌سته‌نه‌وه، به‌و شێوه‌یه به‌هێز ده‌بن، ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ن، زۆر سست و لاواز و بێ ئیراده ده‌بن.
ژیان له‌نێوان راست و هه‌ڵه‌دا
هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه تا ئێستا بیستووتانه له‌بیری خۆتانی به‌رنه‌وه و فه‌رامۆشی كه‌ن، چ راست بێت و چ هه‌ڵه، وازی لێبێنن. ژیان هه‌میشه وه‌ك یه‌ك نییه و ده‌گۆڕدرێ، ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ راست و دروسته، ره‌نگه سبه‌ی هه‌ڵه بێت، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌ڵه‌یه، ره‌نگه دواتر راست و دروست بێت، ژیان وه‌ك زه‌رفی نامه نییه كه به ئاسانی بتوانی پوولی دروست یان هه‌ڵه‌ی لێبده‌ی . ژیان تاقیگه‌ی كیمیازان و كیمیاناسێك نییه كه پڕ بێت له بوتڵ و هه‌ر بوتڵێك له‌سه‌ری نووسرابێت و پاشان زۆر به‌ئاسانی هه‌ر بوتڵێك بته‌وێ بیدۆزیته‌وه. ژیان رازه، ده‌بێت ئه‌و سڕ و رازه بدۆزرێته‌وه.
پشت به وه‌ڵامی كۆن مه‌به‌ستن
هه‌رشتێ له‌گه‌ڵ ژیان هه‌ماهه‌نگ بێت و یه‌ك بگرنه‌وه ئه‌وه راست و دروسته، هه‌ر شتێ له‌گه‌ڵ ژیان یه‌ك نه‌گرنه‌وه هه‌ڵه‌یه. ده‌بێ هه‌موو سات و كاتێ زۆر هۆشیار بن، چونكه هه‌موو ساتێ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه. ئێوه نابێت هه‌ر رازی بن به‌و وه‌ڵامانه‌ی كه پێشتر ئاماده كراون، ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی كه ده‌ریانخستووه كه كام راسته و كام هه‌یه، ئه‌وه ته‌نها نه‌زان و گه‌مژه‌كانن كه رازین به‌و وه‌ڵامانه‌ی كه پێشتر ئاماده‌كراون یان خراونه‌ته‌ڕوو. ده‌به‌نگه‌كان پێویستیان به‌وه نییه كه هۆشیار و زانا بن .ئێستا ده‌زانن دروست كامه‌یه و هه‌ڵه‌یه كامه‌یه؟
ژیان به‌خێرایی به‌ڕێوه‌یه و تێده‌په‌ڕێ. ژیان له جموجۆڵ دایه، ژیان ئاوی حه‌وزێك نییه كه جوڵه‌ی نه‌بێت و له جێی خۆیدا راوه‌ستێ. كه ژیان ئێستا راست و دروسته ره‌نگه دواتر هه‌ڵه بێـت. كه‌واته ده‌بێ چ بكرێـت؟ ته‌نها رێگه چاره ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك هۆشیار بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بڕیارده‌ر بن و بتوانن ژیانی خۆیان بگۆڕن و بژین.
ترس تاریكییه
ترس شتێك نییه جگه له نه‌بوونی عه‌شق، عه‌شق هه‌بێ ترس نابێ.
ئه‌وه باش بزانن كه ترس تاریكییه، تاریكیش له نه‌بوونی رووناكی دروست ده‌بێت و ترسیش له نه‌بوونی عه‌شق. ئه‌گه‌ر عه‌شقت نه‌بێ ترسنۆكی و هه‌ركارێكیش به ترس و له‌رزه‌وه بكه‌ی زیاتر تووشی هه‌ڵه و سه‌رپێچی ده‌بی. ئه‌گه‌ر عه‌شقت نه‌بێ توانای ئه‌نجامدانی هیچ ئیش و كارێكت نابێ، هه‌رچی ئه‌نجامیشی بده‌ی زیاتر به‌ره‌و لای ترس و ترسنۆكی هه‌نگاو ده‌نێیت.
له‌گه‌ڵ ترس به‌شه‌ڕ مه‌یه، چونكه زیاتر ده‌ترسی، ترس تازه بۆته به‌شێك له بوونی تۆ، كه واته بۆ ئه‌وه‌ی ترس له ناو ببه‌ی و ترس بكوژی، عه‌شق و خۆشه‌ویستیت هه‌بێ. بوێری له عه‌شقدا پێویسته به ئازایه‌تی و چاونه‌ترسی هه‌یه، نه‌ك ترس و دڵه‌ڕاوكێ
كاتێك ده‌ڵێم هه‌موو ترسه‌كانت به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕوات مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئازا و به‌دڵ و جورئه‌ت ده‌بی. چونكه ئازایه‌تی و بوێری و نه‌ترسی و چاونه‌ترسی له راستیدادا به مانای هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و ئاوه‌ژوو بوونه‌وه‌ی ترسه. ئه‌گه‌ر وتم ترس و له‌رزه‌كانت له‌ناوده‌چێت به‌و مانایه‌یه كه ترس و بوێری و ئازایه‌تییه‌ك بوونی نییه، ترس و ئازایه‌تی ته‌نها دوو وێنه‌یه. ئه‌گه‌ر سه‌یری كه‌سانی ئازا و نه‌ترس و بوێر بكه‌ی له راستیدا له‌ناخی خۆیاندا هه‌ست به ترس ده‌كه‌ن به‌ڵام قه‌ڵغانێكیان بۆ خۆیان دروست كردووه كه به‌رامبه‌ر ئه‌و ترسه‌دا بتوانن له‌خۆیان به‌رگری بكه‌ن. بوێری به واتای نه‌بوونی ترس نییه، به‌ڵكو بوێری و ئازایه‌تی ئه‌وه‌یه كه تاك له‌به‌رامبه‌ر ترس‌دا به‌رگری له‌خۆی ده‌كات.
سه‌رچاوه/ كتاب شهامت – اوشو