شارەوانیی كەركوك، هەڵمەتێكی بۆ پاككردنەوەی چەمی خاسە و نزیكی چەمەكەی، دەستپێكرد.
ئەندازیار ئەحمەد عومەر بەڕێوەبەری شارەوانیی كەركوك، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ستاف و تیمەكانی خزمەتگوزاری لە شارەوانیی كەركوك هەڵمەتێكیان بۆ پاككردنەوەی چەمی خاسە و ئەمبەر و ئەوبەری چەمەكە دەستپێكردووە و تا خوارووی شارەكە دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەری شارەوانی، وتیشی: هەڵمەتەكە تەنیا لابردنی پاشماوە نییە، بەڵكو بانگەوازێكیشە بۆ هاووڵاتیانی كەركوك بۆ ئەوەی بەشداریی بكەن لە هێنانەئارای ژینگەیەكی جوانتر و پاكتر بۆ شارەكە و دەخرێنە بەردەم بەرپرسیارێتییەوە لە فڕێدانی پاشماوە و خۆڵ و خاشاكەكانیاندا تا تەنها لەو شوێنانەدا فڕێی بدەن كە بۆیان دریاریكراوە.