له عه‌ره‌بییه‌وه: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری كورد ئه‌یوب بارزانی جه‌ختی كرده‌وه: «سێ بارزانییه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات زۆر له مێژه خزمه‌ت به ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر ده‌كه‌ن و ناتوانن هیچ فه‌رمانێكی توركیاش ره‌تبكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی بارزان ناكه‌ن، به‌ڵكو پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته، ئه‌وان ناوی بارزانی به‌كارده‌هێنن له دژی بارزانییه‌كان و بۆ دابه‌شكردنی گه‌ل بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه‌كانی خۆیان».
ئه‌یوب بارزانی نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی رۆژ نیوزدا باسی زۆر بابه‌تی گرنگ و هه‌ستیاری كرد و هه‌ندێك زانیاری ئاشكراكرد كه پێشتر بڵاو نه‌بوونه‌ته‌وه، كوردستانی نوێ پێی باشبوو پوخته‌یه‌كی ئه‌و دیمانه‌یه بڵاو بكاته‌وه.
عه‌قڵیه‌تی خێڵه‌كی
سه‌ره‌تا له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی دۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ئه‌یوب بارزانی وتی: حكومه‌تی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، هه‌مان حكومه‌ته له 32 ساڵی رابردوودا و عه‌قڵیه‌تی خێڵه‌كی و ده‌ره‌به‌گایه‌تی هه‌یه، یاسای ئاغا‌كان هه‌موو شتێكه و ئه‌مه عه‌قڵیه‌تێكی كۆنه له هه‌رێمی كوردستاندا.
ده‌ركه‌وتنی شێخ و گۆڕانكارییه‌كان
له‌باره‌ی سیستمی ده‌سه‌ڵات لێره، كه سیستمی ده‌سه‌ڵاتی پشتاوپشت زاڵه و هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه له ناو بارزانییه‌كاندا به درێژایی مێژوو دوو هێڵ هه‌بووه، یه‌كێك له هێڵه‌كان له‌سه‌ر رێچكه‌ی بارزانی بووه، ئه‌وی دی كه‌مینه‌یه‌كی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدار بووه، ئه‌یوب بارزانی ده‌ڵێ: ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ده‌ی نۆزده، ئه‌و كاته بارزان گوندێكی گه‌وره بوو له ناوچه‌ی (به‌ڕۆژ) و قه‌دپاڵه‌كانی چیای شیرین، له‌وێ مزگه‌وتێكی گه‌وره‌ی لێ‌بوو، هه‌ر له‌وێ مه‌سیحی و موسوڵمان و جو پێكه‌وه ده‌ژیان، له ساڵی 1830دا كاتێك باشووری كوردستان كه‌وته ژێر ده‌ستی عوسمانییه‌كان و توركه‌كان هاتن، میرنشینه كوردییه‌كان وێران بوون و ده‌ره‌به‌گی زۆر به‌هێز ده‌ركه‌وتن، كاتێكیش شێخ ده‌ركه‌وت، توانی هاوسه‌نگییه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌دا دروست بكات و ببێته سه‌ركرده‌ی كۆمه‌ڵ و سنوورێكیش بۆ دیكتاتۆری دابنێت، ئه‌م هاوسه‌نگییه جۆرێك له یه‌كێتی و پێكه‌وه‌ژیانی له كۆمه‌ڵگه‌دا دروست كرد، هه‌ر لێره‌شه‌وه رێبازه‌كه په‌ره‌ی پێدرا و هه‌موو گونده‌كان په‌یوه‌ست بوون به شێخه‌وه و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بێوه‌ی دروست بوو، یه‌كه‌م شێخ له ناو بارزانییه‌كاندا كه رێبازه‌كه‌ی دانا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان بوو، دوای ئه‌و شێخ عه‌بدولسه‌لام هات و دوای ئه‌ویش شێخ محه‌مه‌دی كوڕی هات، له ماوه‌ی مانه‌وه‌یدا ململانێیه‌كی قورس هه‌بوو له نێوان ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی و شێخدا، ئه‌و كات سامان له ده‌ستی ئاغاكاندا بوو، ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی هه‌ر خۆشیان په‌ره‌یان به ئاغا‌كان دا، تا ململانێكه به‌رده‌وام بێت تا ئه‌مڕۆ.
شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی شۆڕشگێڕ بوو، دژی كوشتن و توندوتیژی بوو، په‌یوه‌ندی باشی هه‌بوو له‌گه‌ڵ باكووری كوردستان و بزوتنه‌وه نیشتمانییه كوردییه‌كان، ئامانجی بنیاتنانی یه‌كێتیی كورد بوو
رێز له ناو و ناوبانگی بارزان ناگرن
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌بابه‌ت به‌وه‌ی داخۆ ئه‌و كه‌مینه سیاسییه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له ناو بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا ده‌ركه‌وت، نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو بارزانییه‌كان ده‌كه‌ن یان نا، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار ئه‌یوب بارزانی وتی: نه‌خێر، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندی نییه به بارزانییه‌كانه‌وه، دوای وه‌فاتی شێخ ئه‌حمه‌د، له مه‌لا مسته‌فاوه بۆ كوڕه‌كه‌ی و برازاكه‌ی، ئه‌مانه هیچ په‌یوه‌ندییان به رێبازی نه‌قشبه‌ندی و هزری بارزانییه‌وه نییه، با ئه‌و ناوه‌ش به‌كار بهێنن، به‌ڵام ئه‌و سامانه‌ی هه‌یانه و ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی ره‌وانه‌ی بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌یان كردووه و ئه‌و هه‌موو كۆشك و ته‌لاره‌ی دروستیان كردووه، په‌یوه‌ندیی به بارزانه‌وه نییه، رێز له ناو و ناوبانگی بارزانیش ناگرن، به‌ڵكو ناوه‌كه‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌رامی خۆیان به‌كار هێنا، ده‌توانین بڵێین ئه‌وانه شه‌یدای پاره‌و ده‌سه‌ڵاتن، به هه‌ر نرخێك بێت ده‌یانه‌وێ پێی بگه‌ن، درۆ، به‌كارهێنانی هێز، كوشتن، به هه‌ر رێگایه‌كی بێت ده‌یانه‌وێت بگه‌ن به ده‌سه‌ڵات و ده‌ستبه‌رداریشی نابن.
ناكرێ ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌یه دووباره بێته‌وه
سه‌باره‌ت به خزمایه‌تی نێوان خۆی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌كان ئه‌یوب بارزانی له وه‌ڵامی پرسیارێكدا رایگه‌یاند: خزمه‌ت شتێكه و بابه‌تی نیشتمان و نیشتمانی و مێژوو شتێكی دیكه‌یه، له‌وه‌دا ده‌توانی له‌گه‌ڵ باوكت ناكۆك بیت، به هێچ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كێشه‌ی خێزانیم نییه، به‌ڵكو ئه‌وه كێشه‌یه‌كی سیاسی و نیشتمانییه، ئه‌گه‌ر سه‌یری ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتیان بكه‌یت، ده‌بینیت، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوانی كۆمه‌ڵكوژییان به‌رامبه‌ر به كورد و بارزانییه‌كان كردووه له هه‌ولێر كۆبوونه‌ته‌وه، ئه‌وان رێز له هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرن و پاره‌شیان ده‌ده‌نێ.
ئه‌یوب بارزانی، سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی شه‌هید شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی وتی: شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی شۆڕشگێڕ بوو، دژی كوشتن و توندوتیژی بوو، شه‌ڕی له‌گه‌ڵ عوسمانییه‌كان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، په‌یوه‌ندی باشی هه‌بوو له‌گه‌ڵ باكووری كوردستان و بزووتنه‌وه نیشتمانییه كوردییه‌كان، ئامانجی بنیاتنانی یه‌كێتیی كورد بوو، به‌ڵام ناكرێ ئه‌مڕۆ ئه‌و هه‌موو دڵڕه‌قی و چه‌وسانه‌وه‌یه دووباره بێته‌وه كه ئه‌و دیویه‌تی، ئه‌وه سوكایه‌تییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ بارزانییه‌كان.
په‌یوه‌ندی قووڵیان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی سێ ده‌سه‌ڵاتداره بارزانییه‌كه و سه‌ركرده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به ده‌وڵه‌تی توركیاشه‌وه نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار ئه‌یوب بارزانی ئاشكرایكرد: په‌یوه‌ندییه‌كی قووڵ و مێژووییه، ئه‌م په‌یوه‌ندییه له حه‌فتاكانه‌وه به‌رده‌وامه، دوكتۆر شڤان و سه‌عید ئاڵچی چۆن كوژران؟ ئه‌مانه هه‌ر له‌و كاته‌وه په‌یوه‌ندی فراوانیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌ستگای هه‌واڵگری توركیادا، عه‌قڵیه‌تی شۆڤێنی توركیا لێناگه‌ڕێ په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگت له‌گه‌ڵیاندا هه‌بێت، ئه‌و خزمه‌ته‌ی ئه‌م سێ بارزانییه پێشكه‌شی توركیای ده‌كه‌ن به‌و جۆره‌یه كه ده‌ڵێ: تۆ چیت ده‌وێت وا ده‌كه‌ین، هه‌رگیز وشه‌ی (نا) به‌رامبه‌ر به توركیا به‌كار ناهێنن و داواكارییان ره‌تناكه‌نه‌وه.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی، ئایا ده‌كرێ بڵێین پارتی دیموكراتی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كه بۆ له‌ناوبردنی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد؟ ئه‌یوب بارزانی رایگه‌یاند: پارتی دیموكراتی كوردستان له خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵات و باكووری كوردستان بۆته هۆكاری سه‌ره‌كی خراپبوونی بارودۆخی كورد، هه‌ر له حه‌فتاكانه‌وه ئه‌و رۆڵه‌یان بینیوه، رۆڵیان هه‌بووه له تێكشكانی شۆڕشه كوردییه‌كاندا.
سه‌باره‌ت به‌و قسه‌یه‌ی كه سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی گه‌ریلای كردووه و به داگیركه‌ر ناوی ده‌بات له‌سه‌ر خاكی كوردستان، ئه‌یوب بارزانی وتی: نه‌خێر وا نییه، ئه‌و قسه‌یه ته‌نیا بۆ رازیكردنی ده‌وڵه‌تی توركیایه.
سه‌رچاوه: المسری
ئەیوب بارزانی