رافا نه‌داڵی ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی ئیسپانی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ی مێژوو له پاڵه‌وانێتییه‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی له میانی به‌شداریكردنیشی له پاڵه‌وانێتی ماسته‌رزی ئیندیان وێڵز دوو ریكۆردی نوێی نووسییه‌وه.
نادال ئه‌مساڵ به ئاستێكی ناوازه ده‌ركه‌وت و به‌هۆیه‌وه بووه یه‌كه‌م یاریزان له مێژوودا 21 نازناوی گراندسلام بباته‌وه و هیچ یارییه‌كیشی له‌م وه‌رزه نه‌دۆڕاندوه‌و سێ نازناویشی بردۆته‌وه.
ناداڵ له قۆناغی سێیه‌می ئیندیان وێڵز له دانێك ئیڤانزی به‌ریتانی برده‌وه و له رێگه‌یه‌وه بووه یه‌كه‌م یاریزان له مێژووی تێنسی سه‌رزه‌وی 400 یاری له پاڵه‌وانێتییه‌كانی ماسته‌رز بباته‌وه‌و به‌جیاوازی زۆر له پێش رۆجێر فێدره‌ر و نۆڤاك جۆكۆڤیچ كه یه‌كه‌میان 381 بردنه‌وو دووه‌میش 374 بردنه‌وه‌ی هه‌یه.
له پاڵ ئه‌وه‌دا ناداڵ بووه یه‌كه‌م یاریزان له مێژوودا بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ له‌سه‌ریه‌ك له‌سه‌رجه‌م ئه‌و پاڵه‌وانێتییانه‌ی ماسته‌رز به‌شداری كردوه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سه‌ركه‌وتوه بۆ قۆناغی 16.
نادال درێژه‌ی به زنجیره سه‌ركه‌وتنه‌كانیشی دا له‌م وه‌رزه كه 17 یارییه له‌سه‌ریه‌ك سه‌ركه‌وتن ده‌نووسێته‌وه.