كۆشكی كرملین چۆن سوور هەڵگەڕا؟

11:11 - 2023-09-10
دووتوێ
219 جار خوێندراوەتەوە

ئا: گلێنە دیار
وشەی كرملین بە مانا رووسییەكە واتە قەڵا كە بۆ بواری سەربازیی بەكاردێت،  لە كۆندا كۆشكی كرملین شوێنی مانەوەی قەیسەری روسیا و سەركردەكانی یەكێتی سۆڤییەت بووە و ئێستاش ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی روسیای تێدا نیشتەجێیە.
كۆشكی كرملین بە یەكێك لە گرنگترین سیمبولەکانی روسیا دادەنرێت، هێمایەكی تەلارسازیی كۆنە و بەدرێژایی مێژوو ئەم كۆشكە چەندین گۆڕانكاری لەرووی تەلارسازییەوە تێداكراوە و لەزۆربەی قۆناغەكاندا رەنگی سپی بووە.
چۆن رەنگی كۆشكی كرملین لە سپی-یەوە كرا بە رەنگی سوور؟ چیرۆكەكە چۆن بوو؟ سەرەتا كۆشكی كرملین كۆمەڵێك قوللەی سەربازیی بووە لە دەوروبەری مۆسكۆ لە دار و قوڕ دروستكرابوون.
روسەكان لەجێگەی خشت و بەرد سوودیان لەداری دارستانەكان وەرگرت بەهۆی كەمی تێچوویەوە بۆ دروستكردنی قوللەكان و لەساڵی 1177 لەگەڵ قوللەكان قەڵا دروستكرا، بەڵام بیناكە سوتێنرا بەهۆی شەڕی ناوخۆوە.
دواتر لە شوێنی قەڵا سووتاوەكە سەرلەنوێ‌ قەڵای نوێ‌ لە دار دروستكرایەوە لەساڵی 1238 بەڵام لەسەر دەستی مەغۆلەكان جارێكی دیكە قەڵاكە خاپوور كرا، لەكۆتایدا لەسەردەمی(دیمیتری دۆنسكۆی) كۆشكی كرملین لەبەرد بنیادنرایەوە لە نێوان ساڵانی 1359-1389.
لەبەردی سپی دروستکرایەوە
قەڵاكە لە 100 هەزار تۆن بەردی سپی دروستكرا، چونكە مۆسكۆ نازناوی شاری بەردی سپی هەبووە، لەسەدەی 16 دەسەڵاتدارانی مۆسكۆ دەستیاكردەوە بە بنیادنانەوەی كۆشكی كرملین بۆ هێشتنەوەی پێگە و رەمزی مۆسكۆ.
قەیسرەی ئەوكاتەی روسیا تەلارساز(ئیڤانی سێیەم)ی ئیتالی بانگكرد بۆ ئەوەی سەرلەنوێ‌ نەخشەی بینای كۆشكی كرملین دابڕێژێتەوە، لەشوێنی كۆشكی كرملینەكەی(دیمیتری دۆنسكۆی) بینای نوێی كۆشكی كرملین بە درێژی 2.25 كیلۆمەتر دروستكرا، دیوارەكانی لەبەرزی نێوان 5 بۆ 19 مەتر بنیادنران و  پانی قەڵاكە  3.5 - 5.5 مەتر و 20 بورجی لەخۆ دەگرت.
لەلایەن تەلارساز(ئیڤانی سێیەم) شورای دەرەوەی بیناكە لە خشتی سوور دروستكرا، شورای كۆشكەكە رەنگی سپی بوو و بۆماوەی چەند سەدەیەك بەردەوام بوو، تا جەنگی جیهانی دووەم.
جارێكی دیكە لەلایەن دەسەڵاتدارانی مۆسكۆوە كۆشكی كرملین نوێ‌ كرایەوە بە بۆیاخی سپی رووپۆشكرا، ئەوەش بۆ شاردنەوەی بوو لە تۆپ و هاوەنەكانی دوژمن لەوكاتەدا.
لەكۆتایدا بەهۆی كەشوهەوا ساردەكەی روسیاوە كە زۆربەی كات بەفرە و شارەكە بەستویەتی كۆشكی كرملین رەنگە سپییەكەی لەدەستداوە و چووە سەر رەنگە راستەقینەکەی خۆی كە خشتی سوورە دواتر رەنگی سووریان كرد و بوو بە رەنگی هەمیشەیی كۆشكەكە.
سەرچاوە: akthar

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان