د. فاروق قه‌ره‌داغی
کەمینەن ئەو ئەکادیمیانەی نووسینەکانیان بۆ ئەدەبی منداڵان تەرخان کردووە، یان بە گرنگییەوە دەڕواننە تێکستە شیعر و چیرۆک و رۆمانی منداڵان و بە سەریان دەکەنەوە بە نووسینەکانیان، د. هاوژین سڵیوە خاوه‌نی سی و یه‌ك كتێبی چاپكراوه له‌باره‌ی توێژینه‌وه و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و بواری وه‌رگێڕان، شه‌ش له‌م كتێبانه تایبه‌تن به بواری منداڵان، چواریان نووسینی خۆیه‌تی: تووتییه‌كی ژیر، چیرۆك بۆته‌مه‌نی (6-12)ساڵان، ساڵی 2019 چاپكراوه. به‌چكه چۆله‌كه، بۆته‌مه‌نی (3-5) ساڵان، ساڵی 2021 چاپكراوه. كتێبی شیعر: تابلۆی په‌پولان، ساڵی 2019 چاپكراوه. حه‌زم له مۆسیقایه بۆته‌مه‌نی (3-5) ساڵان، ساڵی 2021 چاپكراوه. وه‌رگێڕان: چیرۆكه‌كانی حه‌سه‌نۆك، دوو به‌رگه له كتێبێكی شه‌ش به‌رگی له فارسییه‌وه كردوویه به كوردی، ساڵی 2021 چاپكراوه. كتێبی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری منداڵان، كتێبێكی 552 لاپه‌ڕه‌یه له‌گه‌ڵ رۆسته‌م خامۆش ئاماده‌یان كردووه، كه 111 لێدوان و چاوپێكه‌وتنه سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌ب و هونه‌ری منداڵان، ساڵی 2022 له سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه و په‌خشی كۆیه چاپكراوه.
رەنگە ئەم دیاردەیە بەس لە کوردستان نەبێت، بەڵکو لە ئاستە جیهانی و عەرەبی و ناوچەیەکەش لە رووی مێژوویەوە هەیە و تا سنوورێکی دیاری کراو بەدی دەکرێت.
ئیبراهیم ئەمین باڵدار دکتۆرای وەرنەگرت لە بواری پەروەردە و دەروونناسی ئەدەب و شیعر و چیرۆکی منداڵان دا، بەڵام پێشەنگ بوو لە توێژینەوە بۆ منداڵان، بەرهەمێکی ناوازەی سەردەمی بۆ خوێندنه‌وه و تیۆرەکانی داناوە بە زمانی عەرەبی. د. ئیبراهیم قادر وەریگێڕاوەتە سەر زمانی شیرینی کوردی. له قوتابخانەکان زۆر پێویستە بیکەنە سه‌رچاوەیەکی بەپێز بۆ مامۆستا و قوتابیانیان. لە هەمان بواردا دکتۆر وریا عومەر ئەمین لە بواری شیعری منداڵان دا بەرهەمێکی هەیە بەناوی (شیعرستان). بەندە لێكۆڵینەوەی له‌باره‌وه کردووە و لە رۆژنامەی سلێمانی نۆێدا بڵاو بۆتەوە.
به‌های په‌روه‌رده‌یی و فێركاری
بە دوای ئەم نووسینانەدا د. نسرین فەخریش هەوڵێکی تایبەتی هەیە لە بواری یاری منداڵان دا. وەک نامەی زانستی ئەکادیمیش یەکەم نامەی زانستی زانکۆیی بە پێنووسی به‌ندەیە بە ناو نیشانی (شیعری منداڵانی کورد 1975-1990 لە بەشی کوردی کۆلێژی پەروەردەی ئیبن روشدی بەغداد تاو و توێ کراوە و بە پلەی باشەی باڵا وەرگیراوە. بەدوای ئەم کاروانەدا لە دەڤەری کۆیه‌ش كه‌سێكی رۆشنبیر و پێنووسێكی سه‌رده‌م و بەبڕشت و ئەکادیمی هاتە بواری ئەدەبی منداڵانەوە. لە بواری چیرۆک و شیعردا بەشێوازگەری خودی جیاواز بە زمانی سادەی منداڵان بە گیانێکی سەردەمیانە بەرهەمە شیعری و چیرۆکەکانی منداڵانی نووسیوەته‌وه بە جۆرێک کە بابەتی سه‌ردەم و ترپەی موزیکی کورت و وشەی جوانی پڕ لەواتای هێنایە شیعر و چیرۆکی منداڵانەوە، لە رووی مێژووی ئەدەبی منداڵانەوە خاڵێکی زانستی برەو پێدراو دادەنرێت، لە سەر ئاستی دوو بەهای شیعری منداڵان دەدوین کە بریتین لە: به‌های په‌روه‌رده‌یی و فێركاری.
ئەو دوو بەرهەمەی نموونەمان لێوەرگرتوون بۆ توێژینەوەکەمان بریتین لە: بەرهەمی تابلۆی پەپوولان و حەزم لە مۆسیقایە. لەبەر ئەوەی منداڵی کورد لەم بار و دۆخەیدا پێویستی به په‌روه‌رده‌ی سەردەمییانەی پێشكه‌وتووه. نموونەی هۆنراوە پەروەردەییەکان:
مێرووله
قاچ له زه‌وی داده‌نێم
پێ له مێرووله‌ش نانێم
چونكه ده‌ستكردی خوایه
ژیان بۆ ئه‌ویش ره‌وایه.
ئەمە بەسەرکردنەوەی خشۆک و گیان لەبەرەکانە کە لەناو ژینگەی کوردستان و جیهاندا بەربڵاون، وانەیەکی پەروەدەیی فێری منداڵان دەکات، کە میهره‌بان بن به‌رانبەر ئەو گیاندارانە و پێیان لێنه‌نێن و ئه‌زیه‌تیان نه‌ده‌ن و نه‌یانكوژن، كه ئه‌و ده‌ڵێ نابێ پێ له مێروو‌له‌یه‌ك بندرێ، ئه‌مه نموونه‌یه‌كه منداڵ ده‌یكاته بنه‌ما كه نابێ مێرووله و بوونه‌وه‌ره‌كانی تریش ئه‌زیه‌ت بدات.
بووکەشووشە
شیعرێکی تری پەروەردەیی بۆ رەگەزی مێینه کە کچۆڵەکان دەگرێتەوە بەناونیشانی (بووکەشووشە) شاعیر وردە کاری و وەسفی جوانی ئەندامەکانی لەشی بوکە شووشه‌كه‌ی كردووه و سەرەتا وەک هاوڕێی چاک ناساندوویەتی:
بووکە شووشەکەم پاکە
هاوڕێیه‌كی زۆر چاكه
چاوی شین و بێگەردە
قژی زۆر جوان و زەردە
روومەتی دەڵێی گووڵە
جوانییەکەیم بە دڵە
له‌سه‌ر جه‌سته‌ی نانووسم
به بۆیه و به پێنووسم
پۆشاكی نادڕێنم
هه‌رگیز من نایگرێنم
له‌گه‌ڵ خۆم ده‌یخه‌وێنم
خه‌می لێده‌ڕه‌وێنم.
(تابلۆی په‌پوولان، ل 5)
شاعیر ژیرانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بابه‌تێك كردووه، منداڵی كچ له منداڵییه‌تییه‌وه فێره سۆزی دایكایه‌تی ده‌كات، وای لێده‌كات بووكه شووشه‌ی خۆش بوێ و نه‌یگرێنێت و ئه‌زیه‌تی نه‌دات، راستی كاتێ منداڵ باوه‌ش به بووكه‌شووشه داده‌كات ده‌روونی هێور ده‌بێته‌وه هه‌ست به هاوڕێیه‌تی و دایكایه‌تی و سۆز ده‌كات، بۆیه كه ده‌ڵێ خه‌می لێده‌ڕه‌وێنم له راستی دا منداڵه‌كه دڵخۆش ده‌بێ. كاتێكیش كه ده‌ڵێ له سه‌رجه‌سته‌ی نانووسم، فێره ژینگه پارێزی و پاك و خاوێنی ده‌بێ، ئه‌گه‌ر منداڵ ئاماده نه‌بوو له سه‌رجه‌سته‌ی بووكه شووشه‌كه‌ی بنووسێ و به‌پاكی رایبگرێ، كه‌واته ژینگه پارێزه و له سه‌ر دیواریش نانووسێ و شتیش فڕێناداته سه‌ر زه‌وی، چونكه له‌م نموونه بچووكه‌وه ته‌عمیم ده‌بێ به‌سه‌ر هه‌موو شته‌كانی تر.
چۆلەکەی یەخسیر
بەدوای ئەم نموونەیەدا شاعیر چۆتە لای (چۆلەکەی یەخسیر) لەنگەری بەها پەروەردەییەکە ئاگادارکردنەوەی منداڵە لە کەسانی سادە و دڵپاک کە لەو چۆله‌کەیە دەچن لە دڵ‌پاکی خۆیان دەکەونە داوی دوژمن:
پشیلەیەک هەڵتووتا بوو
بۆچۆلەکە دانووساو بوو
چۆلەکەی جوانی بستزمان
دەیڕوانییە شیانیی ئاسمان
پشیلە ئەمەی بە هەل زانی
تاوی دایە و گرتی هانی
چۆلەکەی داماو لە ترسان
بە چریکە چریک دنیای هەژان
منیش رووم له پشیله كرد
دوو سێ قسه‌ی نه‌رمم بۆ كرد
وتم: چۆله‌كه داماوه
به‌چكه‌ی له هێلانه ماوه
من ده‌تده‌مێ سه‌لكێ په‌نیر
تۆ به‌رده چۆله‌كه‌ی یه‌خسیر
كه پشیله چۆله‌كه‌ی به‌ردا
خێرا فڕی باڵی لێكدا
من سوپاسی پشیله‌م كرد
سه‌لكه په‌نیرێكم بۆ برد.
(تابلۆی په‌پوولان، ل8)
ئه‌مه شیعرێكی چیرۆك ئامێزه به زمانی شیعر، رووداوی تێدایه، كاره‌كتەره‌كان: به‌چكه چۆله‌كه، دایكی به‌چكه چۆله‌كه، پشیله، منداڵێك. منداڵه‌كه زۆر ژیرانه بیر ده‌كاته‌وه، چونكه چۆله‌كه‌كه كه‌وتۆته ده‌می پشیله، به‌ڵام به‌ژیری و وریایی خۆی له ده‌می پشیله‌ی ده‌رده‌هێنێت و كێشه‌كه به سه‌لكه په‌نیرێك چاره‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌مه‌ش منداڵ فێری ئه‌وه ده‌بێت كه میانڕه‌و بێت و بتوانێت كێشه‌كان ژیرانه چاره‌سه‌ر بكات، منداڵیش له بوونی خۆی حه‌زی له چیرۆكه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر چووه قالبی شیعره‌وه مۆسیقاش رۆڵی خۆی ده‌بێ له به‌خشینی چێژ و خۆشی به منداڵ.
حه‌زم له مۆسیقایه
به‌رهه‌می حه‌زم له مۆسیقایه، كۆمه‌ڵێ شیعره بۆته‌مه‌نی (3-5)ساڵان، ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی منداڵ خوێنده‌وار نییه و ئه‌لف و بێ نازانێ، ته‌نها ده‌بێ له باخچه‌ی منداڵان و له ماڵه‌وه بۆیان بخوێندرێته‌وه، د. هاوژین سڵیوە وێنه‌ی زۆر جوانی له‌گه‌ڵ شیعره‌كان داناوه، تاوه‌كو سه‌رنجی منداڵان رابكێشێت و سه‌یری بكه‌ن و چێژی لێوه‌ربگرن و باشتر گوێ‌بگرن.
توانیویه‌تی زۆر به وردی بچێته نێوجیهانی منداڵانی سێ بۆ پێنج ساڵان و له جیهانه ساده و جوانه‌كه‌ی ئه‌وان وشه هه‌ڵبژێرێ و بیخاته دووتوێی شیعره‌كان و به مۆسیقای ناسك و كێشی سووك و كورت ده‌ریان ببڕێت، بۆنموونه له شیعری (حه‌زم له مۆسیقایه) ده‌ڵێ:
حەزم لە مۆسیقایە
سۆزی دایکمی تیایە
ژیانم زۆر خۆش دەکا
فێره هێمنیم ده‌كا.
( حه‌زم له مۆسیقایه، ل3)
شاعیر حه‌ز و خولیا بۆ منداڵان دروست ده‌كات، ده‌ڵێ مۆسیقا بۆیه خۆشه، چونكه سۆزی دایكی تێدایه، شیعره‌كه دوو دێڕه و حه‌وت بڕگه‌ییه، چونكه ئه‌م شیعره كورت و بڕگه كه‌مانه منداڵی سێ چوار ساڵان حه‌زی پێده‌كه‌ن و زوو ئه‌زبه‌ری ده‌كه‌ن، چونكه شریته ده‌نگییه‌كان كورتن و له‌توانای گه‌روویانه كه به سانایی بیڵێنه‌وه و له‌به‌ری بكه‌ن.