بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان لەبارەی دەرکەوتنی باندێک کە لە رێگەی دەستکاریکردنی وێنە و ڤیدیۆوە هەڕەشەیان لێدەکەن و داوای پارەیان لێدەکەن.
پۆلیسی راپەڕین روونیکردووەتەوە، ئەو باندە وێنە و ڤیدیۆی هاووڵاتییان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەردەگرن و دوای زیادکردنی وتەی نەشیاو، خاوەنەکانیان دەکەنە ئامانج.
داواش لە هاووڵاتییان دەکات لەکاتی بوونی هەر کێشەیەکی لەو شێوەیە، راستەوخۆ هێزەکانی پۆلیس ئاگادار بکەنەوە.