کۆمیسیۆن: گەڕانەوەی رەوتی سەدر هەڵبژاردن دوادەخات

08:35 - 2025-08-17
عیراق
42 جار خوێندراوەتەوە

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر رەوتی سەدر بڕیاری بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتوو بدات، پێویستە تەواوی پرۆسەکە دوابخرێت.

نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمیسیۆن رایگەیاند، ناوی لایەنە سیاسییەکان و هاوپەیمانییەکان پەسەندکراوە و ژمارەیان پێدراوە، بۆیە هیچ لایەنێکی نوێ ناتوانێت بەشداری بکات و ئەگەر رەوتى  سەدر بیەوێت بەشداریی بکات پێویستە بە رەسمی هەڵبژاردنەکان دوابخرێت.

ماوەى چەند رۆژێکە دەنگۆى گەڕانەوەى موقتەدا سەدر بۆ نێو پرۆسەى سیاسیی عیراق لەئارادایە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان