ئاگری دارستانەکان بەردەوامە

06:16 - 2025-08-17
جیهان
40 جار خوێندراوەتەوە

 دوو رۆژە ئاگرێکی بەهێز لە دارستانەکانی پارێزگای چاناکالەی تورکیا بەردەوامە و سەرەڕای هەوڵەکان، تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئاگرەکە رۆژی شەممە لە شارۆچکەی "عەجەبات" کەوتووەتەوە و بەهۆی بای بەهێزەوە تەشەنەی کردووە.

 پارێزگاری چاناکالە رایگەیاند، بەهۆی مەترسیی ئاگرەکەوە 7 گوندیان چۆڵکردووە. دەیان فڕۆکە و هێلیکۆپتەر بەشدارن لە هەوڵەکانی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا، بەڵام هێشتا بەردەوامە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان