ئاده‌م پیتی ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی مه‌له‌وانی و خاوه‌ن 3 میدالی ئاڵتونی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ به‌هۆی پێكانه‌وه ناتوانێت به‌شداری له پاڵه‌وانێتی جیهانی مه‌له‌وانی بكات كه مانگی داهاتوو له بودابست به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاده‌م له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه هه‌واڵه‌كه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه داوه پێكانی له قاچی هه‌یه كه به‌هۆیه‌وه 6 هه‌فته دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
ئاده‌م له ئینستاگرام نووسیویه‌تی: له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌و له كاتی ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتی جیهان قاچم شكا، پزیشكه‌كان ئامۆژگاریان كردوم كه شه‌ش هه‌فته پشوو بده‌ن، ئه‌مه‌ش به داخه‌وه بێ به‌شم ده‌كات له به‌شداری كردن له مۆندیال.
پیتی مۆندیالی 2019 كه له گوانگجۆی چین به‌ڕیوه‌چوو میدالی ئاڵتونی 50 مه‌تر و 100 مه‌تری سینگه مه‌له‌و 100 مه‌تری هه‌مه جۆری پۆسته‌ی له‌گه‌ڵ تیپی به‌ریتانیا برده‌وه‌و خاوه‌نی ریكۆردی جیهانی هه‌ردوو پێشبڕكێی 50 و 100 مه‌تره.
پیپ به‌شێوه‌ی گشتی خاوه‌نی 8 میدالی ئاڵتونی پاڵه‌وانێتی جیهانه و ئۆڵۆمپیادی پێشووش توانی پارێزگاری له میدالی ئاڵتونی 100 مه‌تر سینگه مه‌له بكات و له‌گه‌ڵ تیپی به‌ریتانیاش میدالی 100 مه‌تری مه‌له‌ی هه‌مه جۆری برده‌وه.