ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سودانی و وەفدی باڵای حکومەتی ھەرێم ئاشکرا دەکرێت

02:49 - 2023-09-14
عیراق
447 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عیراق لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، حکومەتی عیراق جدیە لە دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و ھەرێم.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشوازییان لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەفدی یاوەرییان کرد و جەختیان لەسەر پێویستی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشە یاسایی و داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێم کردەوە، بەگوێرەی دەستوور و یاسا".
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت جدیە لە دۆزینەوەی رێگەچارەی ریشەیی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا کاردەکات بۆ دڵنیابوون لە ژیانێکی شایستە بۆ ھاووڵاتیانی عیراقی، بە ھاوڵاتیانی ھەرێمەوە، ھیچ کێشەیەکی یاسایی و کارگێڕی کاریگەرییان لەسەر نەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان