زریان و تۆفانی بەناوبانگی لی لە زەریای ئەتڵەسییەوە هەڵیکرد و بەرەو ئەمریکا و کەنەدا دەڕوات.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ناوەندی پێشبینی و چاودێری زریان لە ئەمریکا رایگەیاند: قەبارە و گەورەیی ئەو زریانە، لە ماوەی 50 ساڵی رابردوودا تۆمار نەکراوە.
هەروەها خێرایی ئەو زریانە 128 کیلۆمەترە لە سەعاتێکدا و لە ئاوە گەرمەکانی زەریای ئەتڵەسیدا و لە نزیک بەرمۆدا دەخولێتەوە.
زریانە گەورەکانی هاوشێوەی زریانی لی لە ئاوە گەرمەکاندا خێران بەڵام لە ئاوە ساردەکاندا خاو دەبنەوە، ئەوەش کەشناسانی هیوادارکردووە کە زریانەکە بەو خێراییەی ئێستای نەگاتە ئەمریکا و کەنەدا.
هاوکات گەرمبوونی بەرگەهەوای سەرگۆی زەوی، هۆکاری سەرەکی زریانی لییە.
سەرچاوە: رۆیتەرز