له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌رۆكی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربەت له سلێمانی روویدا، پێشێلكردنی روونی سه‌روه‌ریی عیراقه و ده‌بێت حكومه‌ت و هێزه سیاسییه‌كان یه‌كڕیز بن بۆ راگرتنی ئه‌و پێشێلكارییانه كه دووباره ده‌بنه‌وه.
دەشڵێت، سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان دەکەین و هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان دەخوازین.