جەعفەر شێخ مستەفا: ئەركی حكومەتی هەرێم و عیراقە سەروەریی وڵات بپارێزن

11:56 - 2023-09-19
کوردستان
215 جار خوێندراوەتەوە

جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا، تەئكیددەكاتەوە كە ئەركی حكومەتی هەرێم و عیراقە سەروەریی خاكی عیراق بپارێزن.
لە راگەیەندراوەكەیدا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، وێڕای ئیدانەكردنی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی سەر فڕۆكەخانەی كشتوكاڵیی عەربەت، ئاماژەی بەوە داوە كە ئەركی سەرشانی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم و عیراقە رێگربن لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشە تیرۆریستییە.
جێگری سەرۆكی هەرێم، راشیگەیاندووە: ئاشكرایە ئامانج لەم كردەوەیە، كە بەهۆیەوە شەش پێشمەرگەی دژەتیرۆری كوردستان شەهید و برینداربوون، تێكدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان