ئاماری سەردانی وێبسایتی كۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی

10:29 - 2023-09-20
کوردستان
407 جار خوێندراوەتەوە

لە ماوەی دوو هەفتەی کردنەوەی سایتی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیدا، هەزاران هاووڵاتی سەردانیان کردووە و نزیکەی 200 پڕۆژە و را و سەرنجیش لەو رێگەیەوە ئاڕاستەی لیژنەی باڵای ئامادەکاری کۆنگرە کراوە.
بەپێی هەواڵی سایتی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی، وێبسایتی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک سەرچاوەیەکی رەسمی بۆ پێدانی زانیاری و ئامادەکارییەکانی کۆنگرە بە هەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بۆ سەردانیكەران بەردەستخراوە. 
هەروەها دەڵێت، لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا ژمارەیەکی نموونەیی لە هاووڵاتیان سەردانی وێبسایتی کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانیان کردووە و بەشەکانیان بەسەرکردوەتەوە پاشان پڕۆژە و را و سەرنجەکانیان ئاراستەی لیژنەی باڵای ئامادەکاری کۆنگرە کردووە کە ژمارەکەیان 191 پڕۆژە و را و سەرنجە، بەردەوامیش ئەم ئامارانە روو لە هەڵکشانن، لەم چارتەی خوارەوەدا زانیاری ورد و دروست بەردەستە.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان