بە بڕیاری سەرۆکێک 16 هەزار چالاکوان دەستگیرکراون

06:55 - 2023-09-20
جیهان
356 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوێکی مافی مرۆڤ لە ڤەنزەوێلا لە راپۆرتێکی نوێدا، سەبارەت بە چالاکی و بەشداریی سیاسی لەو وڵاتەدا، رایگەیاند: دوای ئەوەی نیکۆڵاس مۆدرۆ بووەتە سەرۆکی ئەو وڵاتە، زیاتر لە 16 هەزار چالاکوانی سیاسی دەستگیرکراون.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا ئێستا 281 چالاکوانی سیاسی لە زینداندان.
لای خۆشیەوە نیکۆلاس مۆدرۆ سەرۆکی ڤەنزەوێلا رایگەیاند: ئەو کەسانەی دەستگیرکراون، بە هاوکاری و یارمەتیدانی گروپە تیرۆریستییەکانەوە تێوەگلاون.

سەرچاوە: BBC

بابەتە پەیوەندیدارەکان