گەورەترین گوڵی جیهان مەترسی لەناوچوونی لەسەرە

06:59 - 2023-09-20
هەمەرەنگ
187 جار خوێندراوەتەوە

گوڵی رافیلزیا کە تاکو ئێستا تەنیا 42 جۆری لێ دۆزراوەتەوە، بە گەورەترین گوڵی جیهان ئەژمار دەکرێن.
ئەو گوڵە لە نزیک هێڵی کەمەرەیی زەوی و بە گشتی لە دارستانەکانی باشووری ئاسیا دەبینرێت. جگە لە گەورەیی قەبارەکەی، بە بۆنە ناخۆشەکەیشیدا دەناسرێتەوە، کە بۆنی گۆشتی گەنیوی لێ دێت و مێش و مێشوولەی زۆر لە خۆی کۆ دەکاتەوە.
هاوکات رەگەکەی دەبێتە سەرچاوەیەکی بەپیت بۆ درەخت و گوڵەکانی چواردەوری.
پێشتر پسپۆڕان پێیان وا بوو تەنیا یەک جۆری گوڵی رافیلزیا مەترسی لەناوچوونی لەسەرە، بەڵام دواتر دەرکەوت بەشێوەیەکی گشتی و بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەواوە، گوڵی رافیلزیا مەترسی لەناوچوونی تەواوەتی لەسەرە.
بە جۆرێک لە جیهاندا تەنیا ژمارەیەکی گەم گوڵی رافیلزیا ماوە.

سەرچاوە: The Time

بابەتە پەیوەندیدارەکان