پەرلەمانی بهارات یەک لەسەر سێی کورسییەکانی بۆ ژنان تەرخان دەکات

07:03 - 2023-09-20
جیهان
362 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی بهارات (هیندستان) بڕیاریدا لەمەولا یەک لەسەر سێی کورسییەکانی پەرلەمان بۆ نوێنەرە ژنەکانی ئەو وڵاتە تەرخان بکات.
هەرچەندە 27 ساڵ لەمەوبەر ئەو داواکارییە پێشکەش بە پەرمان کراوە و چەند نوێنەر و ئەندام پەرلەمانێک هەوڵیان بۆ داوە، بەڵام ئەمساڵ پڕۆژەکە پەسەند کرا و لەمەولا دەخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
هەروەها بەشێک لە ژنە چالاکوانەکانی بهارات )هیندستان( خۆشحاڵی خۆیان بەرامبەر بەو پڕۆژەیە دەربڕی و رایانگەیاند: ژنانی بهارات لە بوارە جیاوازەکاندا، رۆڵیان لە بەرەوپێشخستنی سیاسەتی وڵاتەکەیاندا دەبێت.

سەرچاوە: BBC

بابەتە پەیوەندیدارەکان