جه‌واد حه‌یده‌ری
برازایه‌كی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كتێبێكی سه‌باره‌ت به مامی نووسیوه و ئاشكرایكردووه كه مامی له‌باری ده‌روونییه‌وه چه‌ندین نه‌خۆشی هه‌یه و كه‌سێكی قۆڵبڕ و درۆزنه.
برازاكه‌ی تره‌مپ ناوی ماری ئێل تره‌مپ-ه، دكتۆرای له زانستی ده‌روونناسیدا هه‌یه، كتێبكه ناوی( زۆره و هه‌رگیزش به‌ش ناكات)-ه كه سه‌رله‌به‌ری كتێبه‌كه باس له كه‌سایه‌تی تره‌مپ ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه تره‌مپ مه‌ترسیدارترین پیاوی جیهانه. ئه‌و كتێبه له‌لایه‌ن یادگار ئیسماعیل و كۆڤان رزگار دۆڵه‌مه‌ڕی له ئینگیلیزییه‌وه كراوه به كوردی.
سۆزی كه‌م و سۆزی زۆر
ماری تره‌مپ كه‌سێتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری دۆناڵد تره‌مپی مامی له روانگه‌ی تیۆرییه‌كانی ده‌روونناسی شیكاری كردووه و ده‌ریخستووه كه مامی چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌روونی وه‌ك، نه‌بوونی سۆز، مه‌یلی درۆكردن، د‌رك نه‌كردنی راستی و هه‌ڵه، گرنگی نه‌دان به مافی ئه‌وانی تر، هه‌یه و له منداڵییه‌وه ئه‌و نه‌خۆشییانه له‌گه‌ڵیدا گه‌وره بوون و چاره‌سه‌ر نه‌كراون.
ئه‌و ده‌روونناسه پێی وایه مامه‌ڵه‌كردنی خراپ له‌گه‌ڵ منداڵ دوو جۆره، یه‌كه‌م گرنگیپێدانی زۆر، دووه‌م گرنگیپێدانی كه‌م، یان به واتایه‌كی دیكه سۆزی زۆر و سۆزی كه‌م. پێی وایه تره‌مپ له جۆری دووه‌مه، به‌پێی شیكارییه‌كانی ماری ده‌ركه‌وتووه كه تره‌مپ له سه‌رده‌می منداڵی گرنگیی كه‌می پێدراوه و سۆزی كه‌می پێبه‌خشراوه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه بۆشاییه‌كی ده‌روونی له‌ناخیدا دروست ببێ و هیچ شتێ ناتوانی ئه‌و بۆشاییه پڕ بكاته‌وه. بۆیه له هه‌موو ژیانیدا به ترسه‌وه ژیاوه و هه‌ستی بریندار كراوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه تره‌مپ بووه به كه‌سێكی خۆپه‌رست و خۆبه‌زلزان و ساخته‌چی و درۆزن و بێزاركه‌ر.
تره‌مپ قوربانی درۆكانی باوكێتی
گرنگیپێنه‌دان وایكردووه كه تره‌مپ گوێ له كه‌س نه‌گرێ و ره‌خنه‌ش قبووڵ نه‌كات. برازاكه‌ی تره‌مپ سه‌باره‌ت به مامی ده‌ڵێ: دۆناڵدی مامم له‌ڕاستیدا بۆته قوربانی درۆكانی باپیرم، باپیرم گرنگی به منداڵه‌كانی نه‌ده‌دا و زۆر جار مامم له‌لایه‌ن باپیرمه‌وه ریسوا و شه‌رمه‌زار ده‌كرا، ئه‌مه‌ش ده‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه مامم په‌رچه‌كرداری توندوتیژی هه‌بێت. به‌پێی شیكارییه‌كه‌ی ماری، دایك و باوكی تره‌مپ هیچیان گرنگیان به منداڵه‌كانیان نه‌داوه و ته‌نانه‌ت دایكی تره‌مپ چونكه ژنێكی نه‌خۆش بوو، منداڵه‌كانی وه‌ك جه‌سته‌یه‌كی بێ‌ڕۆح سه‌یر ده‌كرد.
تره‌مپ دژی راوێژه
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه نه‌رێنییه‌كانی تره‌مپ ئه‌وه‌یه، كه سه‌باره‌ت به هه‌موو كه‌سێك بێ متمانه‌یه و متمانه به ئازیزترین كه‌س ناكات و له باشترین دۆخیشیدا پشت به هیچ زانست و زانیارییەک نابه‌ستێ. هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ تره‌مپ زۆر سه‌خته و ده‌وترێت ته‌نها مێلانای هاوسه‌ری و مایك پێنس جێگره‌كه‌ی ده‌توانن له‌گه‌ڵ تره‌مپ هه‌ڵبكه‌ن. به‌پێی ئاماره‌كان هیچ سه‌رۆكێكی ئه‌مریكا به هێندەی تره‌مپ له یه‌ك خولی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندامانی ئیداره‌كه‌ی ده‌رنه‌كردووه. جۆن بۆڵتن یه‌كێك له راوێژكاره‌كانی سه‌باره‌ت به كه‌سێتی تره‌مپ له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا به ناوی(ژووری بڕیاره‌كان)نووسیویه‌تی: تره‌مپ نه راوێژ ده‌كات و نه ره‌خنه‌ش قبووڵ ده‌كات و به تووڕه‌یی و رقه‌وه رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگه‌كان ده‌بێته‌وه و گوێ به ره‌خنه نادات و هه‌رگیز دان به هه‌ڵه‌ی خۆیدا نانێت.
تره‌مپ وه‌ك باوكی درۆزنه
ماری سه‌باره‌ت به باپیری ده‌ڵێت: باوكی تره‌مپ پیاوێكی زۆر درۆزن بوو، هه‌میشه درۆی ده‌كرد، چونكه پێی وابوو وتنی راستی زیانی پێده‌گه‌یه‌نێ. بۆ هه‌ندێك له منداڵه‌كانی باپیرم درۆكردن، به‌شێك بوو له شێوازی ژیانیان، به‌ڵام درۆكردن بۆ دۆناڵد تره‌مپ جۆرێكه له به‌رگریكردن له خود، تره‌مپ درۆی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له ره‌خنه‌كانی باوكی بدزێته‌وه. تره‌مپ بۆ ئه‌وه‌ی خۆی گه‌وره نیشان بدات و گه‌وره‌یی خۆی به‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌دا بسه‌پێنێ درۆ ده‌كات. فرێدی باوكی تره‌مپ ته‌نها یه‌ك چه‌كی به‌ده‌سته‌وه بوو ئه‌ویش درۆكردن بوو، ئه‌و له‌ڕێگه‌ی درۆوه به‌رگریی له خۆی ده‌كرد. به‌پێی شایه‌تحاڵه‌كان تره‌مپ هه‌رگیز رێزی باوكی نه‌گرتو‌وه. باوكی تره‌مپ هه‌رچی په‌یدای كردووه هه‌مووی له‌ڕێگه‌ی ناپاكی و فرتوفێل و درۆكردنه‌وه بووه و تره‌مپیش ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌ی باوكی هه‌یه.
ئه‌و پیاوه‌ی هه‌میشه له كێشه ده‌گه‌ڕێ
به پێی شیكارییه ده‌روونییه‌كانی ماری، تره‌مپ كه‌سێكه كه به به‌رده‌وامی كێشه‌ی بۆ خۆی دروستكردووه و ده‌كات. له گه‌نجیدا به دوای كچانی گه‌ڕه‌كدا ده‌گه‌ڕا بۆ ئه‌وه‌ی پێیان رابوێرێت، ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌و كچانه‌ی كه هاوڕێی براده‌ره‌كانی بوون. دۆناڵد كه‌سێكی بیرته‌سك و له‌خۆباییه، هه‌رگیز له‌به‌رامبه‌ر گاڵته و گه‌پ و نوكته خۆی راناگرێ و زوو خۆی به ده‌سته‌وه ده‌دات. ماری هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه كه باپیری باوكی ئه‌وی خۆشنه‌ویستووه، هه‌ر چه‌ند باوكی ئه‌زموونێكی باشی له به‌ڕێوه‌بردندا هه‌بووه، به‌ڵام باپیری زیاتر مه‌یلی بۆ دۆناڵد تره‌مپ هه‌بووه، چونكه له‌خۆی ده‌چوو. هه‌رچه‌ند تره‌مپ ئه‌زموونی هیچی نه‌بووه، به‌ڵام باوكی ئه‌وی كردووه به سه‌رۆكی كۆمپانیاكه‌ی. چونكه دۆناڵد تره‌مپ به درۆ ده‌یتوانی خه‌ڵك فریو بدات و درۆیان بۆ بكات. ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌شی له باوكی ده‌چێ، چونكه باوكی تره‌مپ له‌درۆكردندا هاوتای نه‌بووه.
تره‌مپ ناگۆڕێ
تره‌مپ ته‌نها كه‌سێكه كه قابیلی گۆڕین نییه، چونكه پێویستی پێی نییه، ئه‌و توانایه‌كی سه‌یری هه‌یه بۆ هه‌ڵاتن و خۆدزینه‌وه له كێشه و گرفته‌كان. توانایه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه بۆ ناپاكی له باوكی و برا و خوشكه‌كانی. پاره‌ی لێ دزیون و ته‌نانه‌ت توانیویه‌تی ده‌ستكاری وه‌سێتنامه‌كه‌ی باوكیشی بكات و برا و خوشكه‌كانی له میراتی باوكیان بێبه‌ری بكات.
ماری ده‌ڵێت: باپیرم هه‌موو جارێ ده‌یوت: دۆناڵد زیره‌كترین كه‌سێكه له‌ماوه‌ی ژیانمدا بینیبێتم، به راستی وا نه‌بوو، ئه‌مه درۆیه. باپیرم ده‌یوت بۆیه ده‌سه‌ڵاتی ره‌هام داوه به دۆناڵد، چونكه خاوه‌نی بیرۆكه‌یه و بۆچوونی سه‌رسووڕهێنه‌ری هه‌یه و ده‌ست له هه‌ر شتێك بدات ده‌بێت به زێڕ و گه‌وهه‌ر. تره‌مپ به له‌خۆباییه‌وه پێی وایه هه‌موو شت ده‌زانێ له‌كاتێكدا هیچ نازانێ و هیچی له‌ده‌ست نایه. پیاوێكه تێناگات و نایه‌وێ تێبگات. تره‌مپ پیاوێكی خۆویست و خۆپه‌رسته، كه هیچ رێگایه‌كی سه‌ركه‌وتن نازانێ و ده‌یه‌وێ خۆی وه‌ك كه‌سێكی شاره‌زا و زانا ده‌ربخات. یه‌كێك له‌و تاكتیكانه‌ی كه په‌یڕه‌وی ده‌كات ئه‌وه‌یه، كه له‌ناكاو تووڕه ده‌بێ و هه‌موو شته‌كان قڵپ ده‌كاته‌وه. تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی كه تره‌مپ هه‌یه‌تی، ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌س بێته سه‌رڕێی ژیانی لێ تاڵ ده‌كات. به راستی پیاوێكی بێشه‌رم و درۆزن و فیڵباز و چاوبازه. هه‌موو شتێكی بۆ خۆی ده‌وێ، پیاوێكه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ منداڵیش یاری بكات هه‌ر ده‌بێ خۆی براوه بێ، چونكه كه‌سێكی خۆده‌رخه‌ره. ماری ده‌ڵێ: جارێكی پێكه‌وه مه‌له‌مان ده‌كرد سه‌یری سنگی كردم و وتی:( په‌كو ماری سنگت زۆر گه‌وره‌یه).
شیكارییه ده‌روونییه‌كانی ماری ده‌ریخستووه كه تره‌مپ زۆر سه‌رسامه به خۆی و خۆپه‌رستێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه، هاوكاتیش ره‌گه‌زپه‌رستیشه. به بۆچوونی ماری ئه‌گه‌ر تره‌مپ جارێكی تر خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كاندید بكاته‌وه، جیهان رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ده‌بێته‌وه و دیموكراسی له ئه‌مریكا كۆتایی پێدێ. چونكه كه‌سێكی ساخته‌كاره و ته‌نانه‌ت كاتێ له زانكۆ بووه، كه‌سێكی دیكه‌ی له‌بری خۆی بۆ به‌شداریكردن له تاقیكردنه‌وه‌كاندا ناردووه. هه‌میشه خۆی له دانی باج دزیوه‌ته‌وه.
خۆسه‌پێنێكی لاواز
هه‌رچه‌ند تره‌مپ كه‌سێكی به ته‌مه‌نه، به‌ڵام به بۆچوونی ماری، تره‌مپ ته‌مه‌نی منداڵه، منداڵێكه كه هه‌رگیز گه‌وره نابێ، چونكه نایه‌وێ گه‌وره بێ و فێر بێ و پێشبكه‌وێ و هاوكاتیش ناتوانێ هه‌ست و سۆزی خۆی رێكبخات. كه‌سێكی لاوازه، به‌ڵام خۆسه‌پێنیشه، كه‌سێكی خۆشه‌ویست نه‌بووه و نییه و نابێ. تره‌مپ سێ به‌هره‌ی هه‌یه، خۆگه‌وره‌كردن، درۆكردن و فێڵكردن.