گه‌لاوێژ ساڵح فه‌تاح، به گه‌لاوێژ خان ناسراوه، خێزانی رابه‌ر و سه‌ركرده‌ی سیاسیی مێژوویی كۆچكردووی كورد مامۆستا برایم ئه‌حمه‌ده، هه‌روه‌ها خه‌سووی هه‌ڤاڵ مام جه‌لاله، ساڵی 1930 له موسڵ له دایكبووه.
گه‌لاوێژ خان، ساڵی له‌دایك بوونی به ساڵێكی رۆژژمێری سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كوردستان به‌گشتیی و باشوور (هه‌رێمی كوردستان-عیراق)دا ناسراوه، چونكه وه‌ك شاره‌زایان و سیاسه‌تمه‌داران باسی ده‌كه‌ن ساڵی گواستنه‌وه‌ی خه‌باتی چەكداریی كورد بوو بۆ خەباتی شار ئه‌ویش له‌رۆژی 6ی ئه‌یلولی ساڵی 1930دا بوو ئه‌و رۆژه‌ی رێكه‌وتی (شه‌ڕی به‌رده‌ركی سه‌را)یه، له‌م بواره‌دا گه‌لاوێژخان ده‌ڵێت ساڵی 1930 له‌دایك بووم، كاتێك خاڵه محه‌مه‌د ته‌خه‌روجی كردبوو به ئه‌فسه‌ری له‌كاتی شه‌ڕی به‌رده‌ركی سه‌را بروسكه‌یان بۆ كردبوو، چونكه دایكمی زۆر خۆش ده‌ویست و پێیان راگه‌یاند بوو كه من له‌دایكبووم. هه‌واڵه‌كه بۆ خاڵم زۆر دڵخۆشكه‌ر بووه، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و خاڵه‌ی كه زۆر زیره‌ك بوو و له‌گه‌ڵ عه‌بدولكه‌ریم قاسم -سه‌ركرده‌ی شۆڕشی چوارده‌ی ته‌مووز 14/7/1958 كه رژێمی پاشایه‌تیی له عیراقدا روخاند و وڵاتی كرد به كۆماریی - له‌یه‌ك پۆلدا بوون، له نامه‌یه‌كدا دوای پیرۆزبایی و خۆشحاڵیی ده‌ربڕین تكای كردووه ناوه‌كه‌ی بكرێت به ناوێكی كوردیی وه‌ك له پاشتر باسی ده‌كرێت.
گه‌لاوێژ خان، خاوه‌نی هه‌شت منداڵه به‌ناوی، هێرۆ، شاناز، هه‌تاو، لیلۆز، كورده، هێڤی، هه‌ڵۆ و هاوڕێ، زۆر شانازی به منداڵه‌كانیيه‌وه ده‌كات به تایبه‌ت هیرۆ خان و هه‌ڵۆ، گه‌لاوێژ خان جگه له دایكایه‌تی و رۆڵی له سیاسه‌تدا هه‌یه، یه‌كێكه له‌و ژنه نووسه‌رانه‌ی كه له بواری چیرۆك و رۆمان و یاداشت نووسیندا جێده‌ستی دیاره، به‌رهه‌مه‌كانی بریتین له (به‌ره‌و ئه‌شكه‌وتی دلێران كه سێ به‌شه، دایك وكوڕ، بووكی ئاته‌خان، پای و خونچه، دنیا بێشه‌یه، رێبوارێكی سه‌رگه‌ردان، كاره‌كه‌ر، له‌سه‌ر باڵی سیمرخ..) و چه‌ندین به‌رهه‌می تر، ئێستاش كتێبخانه‌یه‌كی هه‌یه به‌ناوی گه‌لاوێژ كه چه‌ندین به‌رهه‌می خۆی و به‌رهه‌می تری تێدا به‌دی ده‌كرێت.
دیانا ئه‌حمه‌د