گفتوگۆکانی عیراق و تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم بەردەوامن

01:16 - 2023-09-21
عیراق
284 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی نەوتی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، ھەرێمی کوردستان زیانمەندی یەکەمە لە راگرتنی ھەناردەی نەوت لە رێگەی تورکیاوە، تاکە چارەسەریش پابەندبوونیەتی بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵییەوە.
باسم غەریباوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، گفتوگۆکانی عیراق و تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە بەردەوامن، بەڵام تورکیا بە بیانووی زیانگەیشتن بە بۆریی نەوت بەھۆی بوومەلەرزەکەوە، پڕۆسەکە پەکدەخات و نایەوێت ئەو ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە بدات بە عیراق کە وەک قەرەبوو بەسەریدا سەپێنراوە.
وتیشی، ھەرێمی کوردستان زیانمەندی یەکەمە لە راگرتنی ھەناردەی نەوت لە رێگەی تورکیاوە، چونکە حکومەتی عیراق دەتوانێت قەرەبووی ھەناردەنەکردنی ئەو بڕە نەوتە بکاتەوە، تاکە چارەسەریش بۆ ھەرێم پابەندبوونە بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی.
لە 25ی ئاداری ئەمساڵەوە دوای بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی، ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان راگیراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان