بەپێی رانکینی دامەزراوەی سیماگۆ بۆ ساڵی (2023)، کە لەسەر بنەماکانی (توێژینەوە، نوێکاریی و داهێنان، کاری پێکەوەیی) کردووە، زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی سەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێم و پلەی چوارەمی سەر ئاستی زانکۆکانی عیراقی بەدەستهێناوە و وەک هەمیشە پێشەنگە.
هەر بەپێی رانکینەکەی سیماگۆ، زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی عیراق پێشەنگە، بەجۆرێک لە بواری پزیشکی گشتی و ئەندازیاریی یەکەمی عیراقە، هەروەها لە بواری کیمیا و پزیشکی ددان دووەمی وڵاتەکەیە و لەبواری زانستیش سێهەمە، ئەمە جگەلەوەی لە بواری پزیشکی ڤێتێرنەری 12 هەمینی عیراقە.
سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە مامۆستایان و ستافی ئەکادیمی و خوێندکاران و فەرمانبەران دەکات و بەڵێنیش دەدات بە هەوڵی هەمووان (زانکۆی دایک) بەرەو پێشەنگتر بەرن و ناوی کە جیهاندا بدرەوشێتەوە و گرێدراوی کۆمەڵگەی ناوخۆییش بێت.
سەرچاوە: سایتی زانکۆی سلێمانی