دامەزراوەی هاتوچۆ و رێگەی ئاسنی حکومەتی چین، لە رێی ڤیدیۆیەکەوە داوا لە ژنان و کچانی وڵاتەکەی دەکات، لەناو شەمەندۆفێر و پاس و شوێنە گشتییەکاندا مەکیاژ نەکەن.
هەروەها ئەو دامەزراوەیە مەکیاژی ژنانی لە شوێنە گشتییەکان، بە دیاردەیەکی ناشارستانیانە ئەژمار کرد.
ڤیدیۆکەی دامەزراوەی هاتوچۆ و رێگەی ئاسن 340 ملیۆن بینەری هەبووە. هەر لەو چوارچێوەیەدا، بەشێک لە چالاکوانان و رێکخراوەکانی مافی ژنان و مافی مرۆڤ، ئەو داواکارییەیان بە پێشێلکردنی مافی ژنان لە قەڵەم دا.
سەرچاوە: CNN