مێزگردێك لەبارەی گرنگی ئەدەبیاتی خاتوو گەلاوێژ بەزمانی عەرەبی

01:21 - 2023-09-21
کەلتور
465 جار خوێندراوەتەوە

هاوكات لەگەڵ  ساڵیادی بەشی عەرەبی وێب سایتی خاتوو گەلاوێژ galawzh.com و بە بۆنەی چاپكردنەوەی نۆڤڵێتی "الام والابن"ەوە، بە دروشمی "گرنگی ئەدەبیاتی خاتوو گەلاوێژ بە زمانی عەرەبی" مێزگردێك بەهاوكاری تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان بەڕێوەچوو.
بە ئامادە بوونی خاتوو گەلاوێژ و باڵیۆز د.محەمەد سابیر، سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و خاتوو هەتاو ئیبراهیم ئەحمەد و خاتوو لیلۆزئیبراهیم ئەحمەد و ستران عەبدولڵا لێپرسراوی مەكتەبی ڕاگەیاندنی (ی.ن.ك) و پ.د.حەمە دلێر میسری و پ.د.زاهیر لەتیف كەریم و پ.د. نیان نەوشیروان فواد مەستی و پ.د.ئیسماعیل بەرزنجی و د.ژینۆعەبدولڵا، لە هۆڵی خاك مێزگردەكە بەڕیوەچوو.
خاتوو گەلاوێژ، ئاماژەی بەوەدا چیرۆكی ئەم رۆمانە راستە قینەیە و بەسەر خانەوادەكەمان و خۆمدا هاتووە، لە دەربەدەری و گرتن و خۆشاردنەوە و زوڵم و زۆری ئەو سەردەمەی سەردەمی مەلەكی و تەواووی رووداوەكان وێنەیەكی ڕاستەقینەیە و هەر خۆشم وەرمگێڕداوە بۆ زمانی عەرەبی و لە گەڵ باسكردنی چەند یادەورییەكی نووسینی خۆی و هەروها چەند بەسەرهاتێكی لەگەڵ مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد یشی گیڕایەوە. 
ئامادەبوانیش بەوردی باسی گوتاری ئەدەبی و رووناكبیری كوردیان كرد بە زمانە زیندوەكانی جیهان و لانی كەم بەزمانەكانی عەرەبی و فارسی و توركی بەوەی جیهانبینی ئەدەبی كوردی زیاتر پەیامەكەی دەگات و وڵاتانیش لە رێگەی ئەم بەرهەمانەوە كە بۆ زمانە زیندووەكانی جیهان وەردەگێڕدرێن، زیاتر ئاوێتەی دۆسێی گەلی كورد دەبن، باسی چەندین بەرهەمەی خاتوو گەلاوێژ وەك نموونەش كرا كە وەڕگێراونەتە سەر زمانی عەرەبی.
لە داهاتوویەكی نزیكدا، بەهاوكاری تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان دەقی مێزگردەكە بڵاودەكرێتەوە.
فۆتۆ: محەمەد یوسف محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان