یەکشەممە ئەنجامى زانکۆلاین رادەگەیەنرێت

01:51 - 2023-09-21
کوردستان
426 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، رۆژى یەکشەممە (2023/9/24) لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2023-2024) رادەگەیەنرێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیدەگەیەنێت، دواى راگەیاندنى ئەنجامەکان لە (2023/10/1) دەستدەکرێت بە پڕۆسەى خوێندنى قۆناغى یەکەم لە زانکۆکان، بۆیە پێویستە لەسەر وەرگیراوان لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەکان راستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیانەوە بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکانى کوردستان ئامادەکارى پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵى نوێى خوێندن.

سەرچاوە: وەزارەتی خوێندنی باڵا

بابەتە پەیوەندیدارەکان