سەرۆک بافڵ لە بەغدا لەگەڵ قەیس خەزعەلی کۆبۆوە

02:28 - 2023-09-21
عیراق
335 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق لە بەغدا کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت و شەهیدبوونی پێشمەرگە قارەمانەکانی دژەتیرۆر کرا و جەخت لە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کرایەوە لەپێناوی پاراستنی سەقامگیری لە وڵاتدا. داواشکرا هەموو لایەک یەکدەنگ و هەڵوێست بن بۆ رووبەڕووبوونەوەی پێشێلکارییانەی دەرحەق بە سەروەریی عیراق و هەرێم دەکرێن.
کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تەوەرێکیتری دیدارەکەبوو و هەردوولا جەختیان لە پابەندبوون بە رێکەوتنەکان و چارەسەری دەستوورییانەی کێشەکان کردەوە بەشێوەیەک کە مافی هەموو لایەک پارێزراو بێت.
لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و پشتیوانیی لایەنەکانەوە، سەرۆک بافڵ داوایکرد، بەپارێزگابوون و ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە ئەرکی هەموو لایەکە و پێویستە بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ئەو شارە و خەڵکەکەی بکرێت، بەپارێزگابوونیشی قەرەبوویەکی بچووکە بەرامبەر ئەو قوربانییەی داویانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان