محەمەد بن سەلمان جێنشینی پاشای سعودیە، لە چاوپێکەوتنێکدا لە تەلەفزیۆنی فۆکس نیوزی ئەمریکا، سەبارەت بە پرسە ئەتۆمییەکانی ئێران رایگەیاند: هەبوونی چەکی ئەتۆمی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێشهاتێکی باش نییە و ئەوان رەتی دەکەنەوە بەڵام ئەگەر ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی، ئەوانیش دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم و دروستکردنی چەکەکە دەکەن.
هەروەها وتیشی هەبوونی چەکی ئەتۆمی بژاردەیەکی باش نییە بەڵام حکومەتی سعودیە لەپێناو پاراستنی سەروەری وڵاتەکەی و دەستگرتن بە هاوسەنگی هێز و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی، لە دوای ئێران ئەوانیش چەکی ئەتۆمییان دەبێت.
هاوکات هەوڵەکانی ئێرانی بۆ بە دەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بە جوڵەیەکی خراپ لێکدایەوە و رایگەیاند: بە هۆی چەکی ئەتۆمییەوە ئێران رووبەڕووی ململانێیەکی گەورە دەبێتەوە لەگەڵ جیهاندا.