سەرۆک بافڵ لە بەغدا سەردانی دادوەر د.فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی کرد و لەبارەی چەند پرسێکەوە گفتوگۆیان کرد.
بەپێی راگەیەنراوی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق، سەرۆک بافڵ و فایەق زێدان باسیان لە ئالیەتی سکاڵاکردن و گرتنەبەری رێوشوێنە یاساییەکان کرد بەرامبەر هێرشە زاڵمانەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت و شەهیدبوونی سێ ئەندامی هێزەکانی دژەتیرۆر لە پارێزگای سلێمانی.