هێرشی درۆنی و بەزاندنی سنووری وڵات سەقامگیریی ناوچەکەی خستۆتە مەترسییەوە

08:03 - 2023-09-21
عیراق
355 جار خوێندراوەتەوە

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە ئێريك شۆڤاليێ، باڵيۆزى فه‌ره‌نسا لە عیراق.

‏‎لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق، پاراستنی سەقامگیری و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكان كرایەوە بەشێوەیەك كە هاوبەشیی راستەقینە و پاراستنی مافی هەموولایەك لەبەرچاوبگیرێت.

‏‎لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت و بەئامانجگرتنی هێزە قارەمانەكانی دژەتیرۆر، سەرۆك بافڵ روونكردنەوەیدا و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، هێرشی درۆنی و بەزاندنی سەروەریی وڵات سەقامگیریی ناوچەكەی خستووەتە مەترسییەوە. داواشیكرد،کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتایبەت ئەو وڵاتانەی لەچوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیماناندان و بەشداربوون لە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، لەبەرامبەر ئەم پێشێلکاری و كردە تیرۆریستییانە بێدەنگ نەبن و رێگریی لێبكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان