كریستیان ئیریكسنی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ له‌لایه‌ن راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی دانیماركه‌وه بانگێهشتی هه‌ڵبژارده‌كه كرایه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جار له‌دوای یارییه‌كانی یۆرۆی 2020 كه هاوینی ساڵی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو.
ئیریكسن له یۆرۆی 2020 له یه‌كه‌م یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر فینله‌ندا له یاریگادا كه‌وت و دڵی له لێدان كه‌وت، به‌ڵام دواتر به لێهاتووی هاوڕێكانی و كاستی پزیشكی توانرا ژیانی رزگار بكرێت.
له‌دوای ئه‌وه ئیریكسن ماوه‌یه‌كی زۆر دابڕا و دواتریش گه‌رایه‌وه بۆ یاریكردن و ئێتستا له به‌هێزترین خولی جیهان كه پریمه‌رلیگی ئینگلته‌رایه یاری ده‌كات.
یه‌كێتی تۆپی پێی دانیماركیش پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆ هه‌ردوو یاری دۆستانه‌ی له‌م مانگه به‌رامبه‌ر به هۆڵه‌ندا و سربیا بڵاوكرده‌وه‌و له پێكهاته‌كه‌شدا ناوی ئیریكسنی تێدایه.
ئیریكسن له ماوه‌ی رابردوو ئامێرێك له‌سه‌ر دڵی دانراوه كه لێدانی دڵ رێكده‌خات و ئه‌م ئامێره رێگره له مردنی له ناكاو به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه كه به كارهێنانی ئه‌و ئامێره له خولی ئیتاڵیا قه‌ده‌غه بۆیه ئه‌و یاریزانه ئینته‌ری به‌ره‌و یانه‌ی برینتفۆرد جێهێشت.
سه‌باره‌ت به بانگهێشتكردنی نادالیش كاسپه‌ر هیۆلماندی راهێنه‌ری دانیمارك وتی: ئیریكسن له دۆخێكی باشدایه، له نزیكه‌وه چاودێریم كردوه‌و له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵی دانیشتم، ئه‌و له رووی جه‌سته‌ییه‌وه به‌هێزه و به ئاستی به‌رز یاری ده‌كات.
ئیریكسن پێشتر 109 یاری به درێسی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كردوه‌و 36 گۆڵیشی تۆماركردوه.