لەکاتی لەدایکبوونی منداڵدا، یەکێک لە ئەرکە قورسەکان هەڵبژاردنی ناوێکی خۆش و گونجاوە بۆ منداڵ، ئەمەی خوارەوە چەند رێنماییەکە کە دەتوانیت بۆ ئەوە رەچاوی بکەیت:
1- ناوێک بۆ منداڵەکەت هەڵبژێرە کە ئەرێنی بێت و هێمایی خۆشی و شادی بێت نەک خەم و خەفەت.
2- دەتوانێت ناوە کۆنەکان بۆ منداڵەکەت هەڵبژێریت، بەڵام دڵنیابە لەوەی کە بێزارکەر نەبێت و لەگەڵ هاوتەمەنەکانیدا بگونجێت.
3- دووربکەوەرەوە لەو ناوانەی کە هەم بۆ کچ دەبێت و هەم بۆ کوڕ، هاوکات گرنگی بە واتای ناوەکە بدە و دڵنیابە لەوەی کە مانایەکی گونجاوی هەبێت.
4- ئەگەرەکانی کورتکردنەوەی ناوەکە لێکبدەرەوە، دڵنیابە لەوەی کە ناوەکە نازناوی خراپ و شەرمهێن بۆ منداڵەکە هەڵنەگرێت.
5- با ناوەکە لەگەڵ کلتور و کۆمەڵەگەکەی خۆتدا بگونجێت، دوورشبکەوەرەوە لەو ناوانەی کە زۆر دوبارە دەبەنەوە و هەوڵبدە ناوەکە جیاواز بێت.
سەرچاوە: happiestbaby