فیلمی کوردی "ئالوودە" بڵاودەبێتەوە

12:17 - 2023-09-22
هەمەرەنگ
555 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە لە مانگی ئایندەدا، فیلمی سینەمایی کوردیی "ئالوودە"  لەسەر شاشەی سینەماکان لە کوردستان نمایش بکرێت.
فیلمەکە نووسین و دەرهێنانی سیروان محەمەدە و لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردووەوە دەست بە ئامادەكردنی كراوە و لە سەرەتای ئەمساڵ كاری وێنەگرتنی کراوە و  بڕیارە لە 13ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵدا نمایش بکرێت.
لە فیلمەکەدا هەریەکە لە شوان عەتوف، بەیان عوسمان، پێشڕەو حسێن، هەردی سەلامی، كاردۆ عەزیز، زمناكۆ كەریم، ڤانیا سالار، رووناك دڵپاك، رۆژە فایەق، ئەژدەر سازگار و ئەلین سالار وەک ئەکتەر بەشداریان کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان