ئەو پیرەژنەی شووی کرد بە گەنجێکی میسری، دەڵێت هەڵخڵەتێنراوم

12:19 - 2023-09-22
هەمەرەنگ
205 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی ژنێکی تەمەن 84 ساڵ لە بەریتانیا  بووە هاوسەری گەنجێکی پەنابەری میسری تەمەن 34 ساڵ، ئێستا دەڵێت هەڵخڵەتێنراوم و بۆ پارەکانم بووە.
ئەو ژنە ناوی ئیریس جونسە و بە گەشتێک هاتۆتە میسر، لەوێ گەنجێکی میسری ناسیوە بەناوی محەمەد ئیبراهیم و بڕیاردەدەن  ببنە هاوسەری یەکتر،  لەو کاتەشدا راگەیاندنەکانی بەریتانیا گرنگی زۆریان بە هەواڵەکەدا و بڵاویان کردەوە.
بەڵام پاش دوو ساڵ لە پەیوەندییەکەیان و پاش ئەوەی محەمەد گەیشتتە بەریتانیا، ئێستا لەگەڵ ئیریس نێوانیان تێکچووە، هەربۆیە ئیریس داوای لە حکومەتی وڵاتەکەی کردووە، محەمەد بنێرنەوە بۆ میسر و بڕی 25 هەزار پاوەندی بەڕیتانیشی لێبسەننەوە کە بەقەرز پێی داوە.  لە ئێستادا هەردوولا چاوەڕوانی بڕیاری دادگان.

سەرچاوە: دەیلی مەیل

بابەتە پەیوەندیدارەکان