پسپۆڕانی پزیشکی خۆراک لە زانکۆی ئۆهایۆ لە ئەمریکا لە بۆنی ناخۆشی سیریان کۆڵیەوە و چەند رێکارێکیان بۆ لەناوبردنی بۆنی ناخۆشی سیر بڵاوکردەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، پسپۆڕەکانی زانکۆی ئۆهایۆ، سەلماندیان ماستی پڕ لە پرۆتین توانای لەناوبردن و کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی سیری هەیە. هەروەها تاکو ماستەکە سازگار و پڕ لە پرۆتین بێ، کاریگەرییەکەی زیاترە.
پسپۆڕان ئاماژەیان بەوەشکرد، بۆ لەناوبردنی بۆنی ناخۆشی سیر، پێویستە رێژەی سیر و ماستەکە پێکەوە بەراورد بکرێت. بە جۆرێک پێویستە سیرەکە یەک لەسەر دە لە ماستەکە کەمتر بێت.
هاوکات ئاماژەیان بەوەشكرد، لەدوای خواردنی سیر و لەپێناوی نەهێشتنی بۆنەکەیدا، خواردنی سێو و کاهو و نەعنا و مێخەک کاریگەرییان هەیە.
سەرچاوە: independent