حکومەتی چین پەرە بە پڕۆژە ستراتیژییەکانی دەدات لە سوریا

11:58 - 2023-09-22
جیهان
260 جار خوێندراوەتەوە



لە چوارچێوەی سەردانە رەسمییەکەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریادا بۆ چین، شی جینپینگ سەرۆکی چین، رایگەیاند: حکومەتی وڵاتەکەی پەرە بە پڕۆژە ستراتیژییە سیاسی و ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان چین و سوریا دەدات.
هەرچەندە لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا، پەیوەندییە دیپلۆماتیکییەکانی نێوان سوریا و چین لە ئاستێکی لاوازدا بوو، بەڵام حکومەتی چین خوازیارە پێگە سیاسی و ستراتیژییەکانی خۆی لە سوریادا بەهێز بکات.
هاوکات میدیاکانی چین، سەردانەکەی بەشار ئەسەدیان بۆ وڵاتەکەیان بە خاڵی وەرچەرخان لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان بەیجینگ و دیمەشقدا ئەژمار کرد.

سەرچاوە: CGTN

بابەتە پەیوەندیدارەکان