لە نەمسا گۆشتی ماسی لە رێی چاپخانەی سێ رەهەندییەوە بەرهەمهێنرا

11:59 - 2023-09-22
هەمەرەنگ
304 جار خوێندراوەتەوە



کۆمپانیای (Revo Foods) ی نەمسایی، لە رێی چاپخانەی سێ رەهەندییەوە، بۆ یەکەمجار گۆشتی ماسی خاتوونەک یان کەشینە (trout) ی بەرهەمهێنا و خستییە بازاڕەوە.
کۆمپانیاکە رایگەیاند: کەرەستەی گۆشتەکەیان لە چەند جۆرە گیایەکی پڕ لە ڤیتامین و قارچکی پر لە پرۆتین ئامادە کردووە. هەروەها سەرجەم ئەو ڤیتامینانەی وەک ئۆمیگا و ترشی ئەمۆنیا و ڤیتامین A  و ڤیتامین B2 و B3 و B6 و B12 و ڤیتامین D2 لە ماسی کەشینەدا هەیە، لە ماسییە بەرهەمهێنراوەکەی ئەوانیشدا هەیە.
ئاماژەیان بەوەشدا گۆشتە رووەکییەکەی کۆمپانیای (Revo Foods) بەراورد بە کێڵگەی بەخێوکردنی ماسی لەنێوان 77 تاکو 86٪ کەمتر گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بەرهەم دەهێنێت. هەروەها مەترسی لەناوچوونی زیاتر لە 18 هەزار ماسی کەشینە لە جیهاندا کەم دەکاتەوە. 
گۆشتە بەرهەمهێنراوەکەی ئەو کۆمپانیایە لە بازاڕەکانی نەمسا و ئەڵمانیا بڵاوکرایەوە و نرخی 7 دۆلار و نیوە. هاوکات کۆمپانیاکە چاوەڕێیە کڕیاران بڕیار لە تام و بۆن و چێژی گۆشتە رووەکییەکەیان بدەن.

سەرچاوە: independent

بابەتە پەیوەندیدارەکان