کۆمەڵێک زانا لە زانکۆی میناس گیراسی بەرازیلی، رایانگەیاندووە کە لە تاقیکردنەوەکانیان سەرکەوتوو بوون بۆ بەکارهێنانی ژەهری جاڵجاڵۆکەی بەرازیلی لە چارەسەرکردنی لاوازی سێکسیدا.
زانایانی ئەو زانکۆیە رایانگەیاندووە کە ژەهری جاڵجاڵۆکەی بەرازیلی مەترسیدارترینیە لە جیهاندا، بەڵام کاتێک بە پیاوانەوە دەدات، ناوەچەی کۆئەندامی زاوزێیان بۆ چەند سەعاتێک، بەبێ ویستی خۆیان چالاک دەبێت.
هەر بۆیە ئێستا ئەو زانایانە ماددە مەترسیدارەکانیان لە ژەهرەکە دەرهێناوە و دەرمانیان پێ دروستکردووە کە لە تاقیکردنەوە سەرەتاییەکاندا سەرکەوتوو بووە و چاوەڕوان دەکرێت وەک جێگرەوەی ڤیاگرا، لە داهاتوودا بخرێتە بازاڕەوە.
سەرچاوە: RT