پسپۆڕان جەخت لە گرنگی خەو و ژەمە خۆراکی خوێندکاران دەکەنەوە

07:42 - 2023-09-23
هەمەرەنگ
166 جار خوێندراوەتەوە

لە سەروبەندی کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکاندا و دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، پسپۆڕان داوا لە دایک و باوکان دەکەن، گرنگی بە خەو و خۆراکی منداڵەکانیان بدەن.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، پسپۆڕان جەخت لەوە دەکەنەوە کاتی دیاریکراوی خەو بۆ منداڵ و خوێندکاران لە سەعات 10 ی شەوەوە تاکو 6 بەیانی دەستپێدەکات. هەروەها منداڵ بە هۆی کاتی خەوی دیاریکراوەوە، لە رۆژدا توانا و وزەی تەواوی دەبێت.
هاوکات خواردنی ژەمەکان لەکاتی خۆیدا بە تایبەتی ژەمی بەیانیان، یەکێکە لە گرنگترین بەرنامەکان بۆ پەوەردەکردنی منداڵ بەشێوەیەکی تەندروست. چونکە ژەمی بەیانیان وزە و توانایەکی باش دەبەخشێتە منداڵ و بەو هۆیەوە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر گەشەکردنی لەش و مێشکی دەبێت.

سەرچاوە: Health.com

بابەتە پەیوەندیدارەکان