پسپۆڕان هەوڵەکانیان بۆ خستنەگەڕی کەشتییە ئاسمانییەکەی بهارات چڕکردۆتەوە

07:43 - 2023-09-23
هەمەرەنگ
325 جار خوێندراوەتەوە

دامەزراوەی گەردوونناسی بهارات (هیندستان) سەرقاڵی کاراکردنەوەی کەشتییە ئاسمانییەکەیانن لەسەر مانگ.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، دامەزراوەکە رایگەیاند: مانگێک لەمەوبەر کەشتییەکەیان رەوانەی جەمسەری باشووری مانگ کرد. دوای ئەوەی ئەو بەشەی مانگ شەوی بەسەردا هات، کەشتییەکەیان کوژاندەوە بەڵام ئێستا لە کۆنترۆڵ دەرچووە و هیچ زانیارییەکیان لەبارەیەوە نەماوە.
بەشێک لە زانایان و پسپۆڕان پێیان وایە بە هۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، کێشە لە گواستنەوەی وزەی کارەبا لە بەشە جیاوازەکانی کەشتییەکەدا دروست بووە.
بەپێچەوانەی زەوییەوە، شەو و رۆژ لەسەر مانگ دوو هەفتە دەخایەنێت. کەشتییەکەی بهارات دوو هەفتە بە کاتی زەوی، زانیاری لەسەر مانگ کۆکردەوە. وا بۆ دوو هەفتەیش دەچێت، کوژێنراوەتەوە.

سەرچاوە: BBC

بابەتە پەیوەندیدارەکان