بۆ جاری دووەم دڵی بەراز بۆ مرۆڤ گوازرایەوە

08:14 - 2023-09-23
هەمەرەنگ
356 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕانی تەندروستی لە ویلایەتی ماریلان لە ئەمریکا، بۆ جاری دووەم لە ئاستی جیهاندا دڵی بەرازیان خستە سنگی پیاوێکەوە.
دکتۆر بارتڵی گریفەیت سەرۆکی تیمی نەشتەرگەرییەکە، رایگەیاند: لە قۆناغی یەکەمی نەشتەرگەرییەکەیدا سەرکەوتووبوون و نەخۆشەکە ئێستا تەندروستی ئاسایی بووەتەوە.
هەروەها وتیشی ئەو نەخۆشەی دڵیان گۆڕیوە، سەربازێکی خانەنشینە و تەمەنی 58 ساڵە. هاوکات ئەو بەرازەشی دڵیان دەرهێناوە، پێشتر دەستکاری جینەتیکی کراوە و بە جۆرێک راهێنراوە، کە دڵی بەرازەکە بۆ لەشی مرۆڤ بگونجێت.
پێشتر پزیشکان دڵی بەرازێکیان بۆ پیاوێک گواستەوە بەڵام چەند مانگێک دوای نەشتەرگەرییەکە، پیاوەکە مرد. 

سەرچاوە: DW

بابەتە پەیوەندیدارەکان