لە ئوسترالیا بۆ خۆپاراستن لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما شارێک لەژێر زەویدا دروستکرا

08:14 - 2023-09-23
هەمەرەنگ
202 جار خوێندراوەتەوە

لە نزیک شاری ئادلاید لە ئوسترالیا، لە ژێر زەویدا شارێک دروستکراوە کە جێگەی زیاتر لە 2500 کەس دەکاتەوە.
ئەو شارە بە کۆبر پیدی (Coober Pedy) ناسراوە و دەیان ساڵ لەمەوبەر دەست بە دروستکردنی کراوە.
شاری کۆبر پیدی لەسەرەتاوە بۆ دەرهێنانی کانزا چەند تونێلێکی تێدا دروستکرا، دواتر کرێکارەکان بۆ مانەوەی خۆیان چەند شوێنێکیان دروستکرد. ئێستا ئەو شوێنە بە تەواوی گۆڕاوە بۆ ناوچەیەکی نیشتەجێبوون و هەموو تایبەتمەندییەکی شاری تێدایە وەک بازاڕ و دوکان و کڵێسا و رایەڵەی هەواگۆڕكێ و سیستەمی ئاو و ئاوەڕۆ.
هۆکاری پەرەسەندنی ئەو شارە، دەگەڕێتەوە بۆ بەرزی پلەی گەرمی لە هاویندا کە دەگاتە 52 پلە و نزمی پلەی گەرما لە زستاندا کە دەگاتە ژێر 30 پلەی سیلیزی.
دانیشتووانی ئەو ناوچەیە بۆ رزگاربوون لە ساردی و گەرمی وەرزەکانی ساڵ، لە خانووەکانی ژێرزەمیندا دەمێننەوە، کە پلەکانی گەرما تێیدا لەنێوان 13 تاکو 28 پلەیە.

سەرچاوە:BBC








بابەتە پەیوەندیدارەکان