چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مه‌مله‌كه‌تی یاده‌وه‌رییه‌كانم، ناوی نوێترین كتێبی چاپكراوی نووسه‌ر سه‌ربه‌ست كه‌ركوكییه.
له‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر زنجیره‌یه‌ك بیره‌وه‌ری خۆی له سه‌رده‌می منداڵیی و گه‌نجی له ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌دواوه سه‌باره‌ت به كه‌ركوك و رووداو و پێشهاته‌كان ده‌گێڕێته‌وه. سه‌ربه‌ست كه‌ركوكی سه‌باره‌ت به عیراق ده‌ڵێت: له پاش گۆڕینی ده‌سه‌ڵات له پاشایه‌تییه‌وه بۆ كۆماری چاره‌نووسی كورد له كه‌ركوك كه‌وته ناو گه‌رده‌لوولی هه‌راسانی و ته‌نگه‌ژه‌ی تاریكیی و تونێلی نه‌گبه‌تی. به ده‌گمه‌ن هه‌ڵده‌كه‌وێ كه‌سێك هه‌بێ له كه‌ركوك باوكی، یا برای، یا مامی، یان كه‌سوكاری به‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌عسی و پیلانگێڕانی نه‌ژادپه‌رستان نه‌كه‌وتبێ و زیندانی یان ئاواره نه‌كرابێ و دواتر نه‌بووبێ به پێشمه‌رگه و له چیا نه‌گیرسابێته‌وه.
له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا نووسه‌ر باس له رۆژه شوومه‌كه‌ی 14 ی ته‌مموزی 1958 ، خۆپیشاندانه‌كه‌ی به‌هاری 1963، كوشتنی ئه‌حه‌ڕه‌شی موڵكدار و حه‌مه‌عه‌لی كه‌بابچی، عومه‌ر عوسمانی بێكراس و گڕی نه‌ورۆزی پڕ هه‌راس، هاوڕێتی پاش شه‌ڕ، ره‌شه‌ی كوڵه‌ڕه‌زا هێمای برایه‌تی كه‌ركوك، له‌بیر نه‌كردنی هه‌وڵه‌كه‌ی ئه‌وڕه‌حمانی موزه‌مید، دیتنی زه‌بیحی له زیندان، كه‌ركوك و كرده‌كه‌ی عه‌لی عه‌سكه‌ری، حاجی برایم و ئاواته‌كه دێرینه‌كه‌ی، ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌مده‌ویست هاوڕێتی بكه‌م، سلێمانه‌كه‌ی هه‌ڵشۆ و حه‌مه‌خانه‌ی كه‌ركوك، ماراسۆنی بێ جه‌ماوه‌ر له ساڵی 1969دا، شه‌قڵاو له ساڵی 1973دا، ده‌كات.
سه‌ربه‌ست كه‌ركوكی ساڵی 1954 له گه‌ڕه‌كی سه‌یسه‌ره‌ر- ی كه‌ركوك له‌دایكبووه و ساڵی 1976 بكالۆریۆسی ئیداره و ژمێریاری له كۆلێجی كارگێڕی و ئابووری وه‌رگرتووه.
شایانی باسه، بڕیاره ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 24/9/2023، له ساڵۆنی كوردستانی نوێ له سلێمانی مه‌راسیمێك بۆ ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه به ئاماده‌بوونی نووسه‌ر رێكبخرێت و رۆژی دواتریش دووشه‌ممه 25/9/2023 له ساڵۆنی شه‌قامی جمهوری له كه‌ركوك به هه‌مان شێوه بڵاوبكرێته‌وه. هه‌روه‌ها بڕیاریشه لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو له ساڵۆنی لاپه‌ڕه نۆ له شاری هه‌ولێر مەراسیمی بۆ بكرێت.
نیما سه‌رتیپ