پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق رایدەگەیەنێت، لە ساڵی داهاتووەوە، سەرجەم مامەڵە ناوخۆییەکان لە بانکەکاندا بە دۆلار رادەگیرێت و دەکرێت بە دینار.
عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی ئاشکرای کردووە، لە ساڵی 2024ەوە سیاسەتێکی نوێ پەیڕەو دەکەن و سەرجەم مامەڵە ناوخۆییەکان دەبێت بە دینار بێت و مامەڵەی بانکەکان بە دۆلار قەدەغە دەکرێت.
عەلی عەلاق باسی لەوەش کردووە، لە ئاڵوگۆڕی نێودەوڵەتیدا هەوڵدەدەن جگەلە دۆلار، درهەمی ئیماراتی و لیرەی تورکی و یۆرۆش بەکاربهێنرێت، فرۆشتنی دۆلاریش بە گەشتیاران بەردەوام دەبێت.
سەرچاوە: شەفەق نیوز