توێژەرێکی ئیسرائیلی بەناوی (ئەلیزابێس تسورکۆڤ) ماوەی شەش مانگە لەنێو شاری بەغدا رفێنراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە، بنەماڵەکەشی داوای دۆزینەوەی دەکەن.
خوشکێکی تسورکۆڤ بەناوی (ئیما) داوایکردووە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوا لە حکومەتی عیراقی بکات هەوڵەکانی چڕبکاتەوە و چارەنووسی خوشکەکەی یەکلا بکەنەوە.
هاوکات ماڵپەڕی ABC News بڵاویکردووە، دوو سیناتۆری ئەمریکی داوایان لە جۆ بایدن کردووە، داوا لە عیراق بکەن ئەو توێژەرە بدۆزێتەوە و ئازادی بکات.
تسورکۆڤ لە سەرەتای ساڵی 2022دا، بۆ توێژینەوە لەبارەی گرووپە چەکدارەکانەوە، هاتۆتە عیراق و دواین جار بەر لە دیارنەمانی لە بەغدا بینراوە و ماوەی شەش مانگە رفێنراوە.
سەرچاوە: عەرەبییە