دامەزراوەی خزمەتگوزاری دارایی و بانکی سویسرا (UBS) ئاماری ملیۆنێرەکانی جیهانی بڵاوکردەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، دامەزراوە سویسرییەکە، رایگەیاند: ئەوانەی لەساڵی 2022 دا داهات و سامانەکەیان لە ملیۆنێک دۆلاری تێپەڕاندووە، بریتی بووە لە 59 ملیۆن و 391 هەزار کەس.
هەروەها وتیشی زۆربەی ملیۆنێرەکان لە وڵاتانی ئەمریکا بە 22 ملیۆن و 710 هەزار کەس و چین بە 6 ملیۆن و 231 هەزار کەس و فەرەنسا بە 2 ملیۆن و 821 هەزار کەس، کۆبوونەتەوە.
هاوکات باسی لەوەشکرد 9 ملیۆن و 770 هەزار ملیۆنێر لە رۆژئاوای کیشوەری ئاسیا کۆبوونەتەوە و زۆرترین ملیۆنێرەکانیش لە ئێرانن.
ملیۆنێرەکانی تر لە وڵاتانی تر بەو شێوەیەن: ئەڵمانیا 2 ملیۆن و 627 هەزار کەس، ژاپۆن 2 ملیۆن و 757 هەزار کەس، بەریتانیا2 ملیۆن و 557 هەزار کەس، کۆریای باشوور ملیۆنێک و 254 هەزار کەس. سویسرا ملیۆنێک و 99 هەزار کەس. بهارات 849 هەزار کەس، روسیا 408 هەزار کەس، بەرازیل 413 هەزار کەس. مەکسیک 393 هەزار کەس. سعودیە 354 هەزار کەس ملیۆنێرن.
سەرچاوە: DW