پاپا فەرانسیسی دووەم رابەری روحی کاسۆلیکەکانی جیهان، لە چوارچێوەی سەردانێکی دا بۆ فەرەنسا، بە توندی رەخنەی لە سیاسەتی وڵاتانی ئەوروپا لەبەرامبەر پرسی کۆچەران گرت و رایگەیاند: نقومبوونی کۆچەران لە دەریای ناوەڕاست، نقومبوونی شکۆ و کەرامەتی مرۆڤە.
هەروەها وتیشی مرۆڤایەتی بە تایبەت وڵاتانی ئەوروپا لە دووڕیانێکی هەستیاردان. ئەوانیش رێگەی مرۆڤایەتی و برایەتییە لەگەڵ رێگەی کەمتەرخەمی. لەنێوان ئەو دووریانەدا، دەریای ناوەڕاست گۆڕاوە بۆ دەریایەکی خوێناوی بە خوێنی کۆچەران.
لە بەرامبەر ئەو 10 هەزار کۆچەرەی لە مانگی سێپتەمبەرەوە کۆچیان کردووە بۆ ئیتالیا، پاپا فرانسیسی دووەم رایگەیاند: ئەو دۆخە ئاماژەیە بۆ مردنی ویژدانی مرۆڤایەتی.
سەرچاوە: DW